ئاب 15, 2019 16:17 Asia/Tehran
  • لەناوبردن وداخستنی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سێخۆڕیی هاوپەیمانی سەعوودی لە جیزان

پەدافەندی ئاسمانی سوپا و لێژنەکانی جەماوەری یەمەن ، شەوی چوارشەممە فڕۆکەیەکی بێ فڕٶکەوانی سێخۆری هاوپەیمانی دەسدرێژکاری سەعودیان لە "جیزان " لەباشووری عەرەبستان خستە خوار.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سوپا ولێژنەکانی جەماوەری یەمەن رایانگەیاندووە ، ئەم فڕۆکەیەیان  لە ناوچەی " جەبل ئەلدوود" ی جیزان داوەتە بەرپەلامار. سوپا ولێژنە جەماوەریەکانی یەمەن لە کاتی دەسپێکرانی دەسدرێژی هاوپەیمانی سەعودی بۆسەر یەمەن هەتا ئێستاکە دەیان فڕٶکەی بێ فڕۆکەوانی سێخۆری عەرەبستان وهاوپەیمانەکانیانی خستووەتە خوار.عەرەبستان بە پشتیوانی ئەمریکا ، ئیمارات وچەند وڵاتی تر لە مارسی ٢٠١٥ دەستی کردووە بە دەسدرێژی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی ، دەریایی وئاسمانی ئەم وڵاتە.  شەڕخوازیەکانی عەرەبستان وهاوپەیمانەکانی لە یەمەن هەتا ئێستاکە بووەبە هۆی کوژرانی فرەتر لە شازدە هەزار یەمەنی ، بریندار بوونی دەیان هەزا رکەس وئاوارەبوونی ملوینان یەمەنی. دەسدرێژی سەربازی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی لەگەڵ کەمبوونی زۆری مادەی خواردەمەنی ودەرمانی ڕووبەڕوو کردووەتەوە. ڕژێمی سەعودی وهاوپەیمانەکانی هەتا ئێستاکە بە هۆی خۆڕاگری خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە مەبەست وئامانجەکانیان لەم وڵاتە" بەدەسەڵات گەیاندنی دەس نیاکانیان ".