ئاب 17, 2019 18:23 Asia/Tehran
  • گەورەترین هەڵمەتیی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی سوپای یەمەن بۆ سەر پاڵاوتنگەی نەوتی

سوپای و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن لە کاردانەوە بە پەلامارەکانی ئەمدواییەی هاوپەیمانی دەستدرێژکاری سەعوودی بە ١٠ فڕۆکەی بی فڕۆکەوان،مەیدان و پاڵاوتنگەی نەوتی "ئەلسیبە" سەر بە بەشگەی نیشتمانیی نەوتی عەرەبستان(ئارامکۆ)یان داوەتە بەر پەلاماری خۆیان دا.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە،"یەحیا سەیع" گوتە بێژی هیزە چەکدارەکانیی یەمەن رۆژی شەممە بە لێکدانەوەی گەورەترین هەڵمەتی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی یەمەنی، لەهەموو بەشگە و شارومەندانیی عەرەبستان داوای کرد،لە ناوەند و شوێنە گرنگەکانی عەرەبستان دوور کەونەوە.

 بە گوتەی "یەحیا سەریع" مەیدان و پالاوتنگەی نەوتی "ئەلسیبە"،گەورەترین هەمماری نەوتی عەرەبستانە بە بارستای یەک ملیار بەرمیل نەوت. گوتە بێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بە وشداری دان بە حکوومەتی سەعوودی و وڵاتانی دەستدرێژکار  بۆ سەر یەمەن جەختیکرد: لە کاتی درێژە دان بە دەستدرێژکاری دەژی یەمەن، هەڵمەتیکی بەربڵاوتر ئەنجام ئەدەین.

یەکەی فڕۆکەی بی فرۆکەوانی یەمەن لە سێ مانگی ڕابردوو، ٥٠ ئۆپەراسیۆنیان دژی بنکە سەربازییەکان ،پێگەکان و دامەزراوەکانی دوژمن ئەنجام داوە کە لە وێنەی ئەوان  حاڵەتی ئەو بۆ سەر فڕۆکە خانەی ئەبها،١٤ حاڵەتی بۆ سەر فڕۆکەخانەی  جیزان،١١ حاڵەتی بۆ سەر فڕۆکە خانەی نەجران و ٩ حاڵەتیشی بۆ سەر پێگەی خەمیس مەشیت بووە.  دوا بە دوای ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەکانیی هێزە یەمەنییەکان، ئیمارات وەکوو یەکێ لە هاوپەیمانان و ئەندامانی سەرەکی هاوپەیمانی دەستدرێژکار بە سەرۆکایەتی عەرەبستان، بەرەبەرە گەرەکیەتی لەم هاوپەیمانییە بکشێتەوە. 

ئەمەو لەلایەکی دیکەوە ئەندامی نووسینگەی سیاسی ئەنسارۆڵڵای یەمەن ڕۆژی شەممە بە باسکردنیی ئەمەی کە خەڵکی یەمەن ئیزن نادەن دوژمنان زاڵبن بە سەر ئەم وڵاتە،گوتیشی، پەلاماری گەورەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بۆ سەر عەرەبستان، وشداری جیددی بە هاوپەیمانی دەستدرێژکارانی پەلامار بۆ سەر یەمەنە.

"موحەممەد ناسر ئەلبەخیتی"ئەندامی مەکتەب سیاسی ئەنسارۆڵڵای یەمەنیش گوتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەموو هەوڵێک ئەدەن  بۆ پەرەی توانایی مووشەکی و فرۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆیان و دەستدرێژکاران بۆ سەر یەمەن وشدارییەکانی سوپا و لیژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بە جیددی بگرن.