ئاب 23, 2019 09:53 Asia/Tehran
  • بەکرێگیراوانی سەعوودی لە

ئۆپەراسیۆنی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە ڕۆژاوای ناوچەی "جەبەلونار" لە جەیزان هەڵکەوتوو لە باشووری عەرەبستان بەرەوڕووی خۆڕاگریی هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن بوویەوە و شکستی هێنا.

لە شەڕ و پێکدادانی ڕۆژی پێنجشەممەی هێزەکانی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن دژ بە هێزەکانی بەکرێگیراوی هاوپەیمانی سەعوودی، ژمارێک لە دەسدرێژکارانی سەعوودی کوژراو و بریندار بوون و چەک و کەرەستە جەنگییەکانیشیان  تیا بران.

هێزە یەمەنییەکان رۆژی پێنجشەممە هەروەها توانیان دەست بگرن بە سەر چەن بنکەی سەربازیی بەکرێگیراوانی سەعوودی لە جەیزاندا.

 دەسەڵاتی بەرەڤانیی سوپا و لێژنە جەماوەرییەکانی یەمەن وێڕای ئەوەی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی سەعوودییەوە گەمارۆیەکی هەمەلایەنە دراوە  ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاتر پەرە دەستێنێ.

عەرەبستان بە داکۆکیی ئەمریکا ، ئیمارات و چەن وڵاتی دیکە لە مارسی ٢٠١٥ـەوە بە پەلاماری سەربازی بۆ سەر یەمەن ، گەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانی ئەم وڵاتەی داوە . ئەم دەسدرێژییە سەربازییە تا ئێستا بۆتە هۆی کوژرانی پتر لە  شازدە هەزار کەس، بریندار بوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارە بوونی بە ملوێنان یەمەنی دیکە  و هەروەها تیاچوونی زۆربەی ژێرخانەکانی ئەم وڵاتە.

شەڕنانەوەکانی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژار و دەسکورتی یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی نالەباری خۆراک و دەرمان کردۆتەوە و بۆتە هۆی پەرە سەندنی زۆر نەخۆشی و پەتایەکی نالەبار لەم وڵاتەدا.

ڕژێمی سەعوودی و هاوپەیمانەکانی تا ئێستا لەبەر خۆڕاگریی خڵکی یەمەن نەیانتوانیوە بگەنە ئامانجەکانیان لەم وڵاتەدا کە هەمان دەسەڵات گرتنە دەستی کەسانی دەسنیا و دارەدەستە.