ئاب 24, 2019 17:47 Asia/Tehran
  • سوپای یەمەن بەفڕۆکەی بێ فڕۆکەوان هێرشی کردەسەر پێگەی ئاسمانیی

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن رایگەیاند؛ فڕۆکەخانەی "مەلیک خالید" هەڵکەوتوو لە ناوچەی"خەمیس مەشیت" لەخاکی عەرەبستان بە چەند فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی "قاسفی کەی٢" کرایە ئامانج.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن لەژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی: لەو پەلامارانەدا فڕۆکەخانەی فڕۆکە جەنگییەکان و سەکۆی فڕینیان بەوردیی کرایەئامانج و بەهۆیەوە ، دوو گەشت لە فڕۆکەخانەکانی جەددەو ئەبها ناچاربوون ڕێگاکەیان بگۆڕن.

بەقسەی ناوبراو، هێرش بۆسەر پێگەی ئاسمانیی مەلیک خالید لەوەڵامدانەوە بەتاوانکارییەکانی هاوپەیمانیی سەعودیا و درێژەی گەمارۆی جەماوەری یەم ئەنجامی گرتووە.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەروەها وتی: ئەمڕۆ شەممە لەڕێوڕەسمی تایبەتی هێزی ئاسمانی و سیستەمی بەرگریی ئاسمانیدا، پەردە لادەدرێ لە دوو سیستەمی بەرگریی ئاسمانی .

ناوبراو وتیشی: بۆ یەکەمجار چەندین وێنەو فیلم لەبارەی کرانەئامانج و خرانەخوارەوەی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان بۆ وێنە هەڵمەتی ئەم دواییە لەدژ فڕۆکەی ئەمریکی"ئێم کیو نۆ" و کەوتنەخوارەوەی لە ئاسمانی پارێزگای زوممار ، پێشان دەدا.

سەرپەیڤ