ئه‌یلوول 01, 2019 14:05 Asia/Tehran
  • داکۆکیی ئەورووپا لە گەڵاڵەکەی مەکرۆن بۆ کەم کردنەوەی کێشەی نێوان ئێران و ئەمریکا

کاربەدەستانی ئەورووپایی داکۆکی دەکەن لە دەسپێشخەریی فەرەنسا لە پێناو کەم کردنەوەی گوشاری بایکۆتەکانی ئەمریکا لە سەر ئێران.

ڕۆ ژنامەی واڵ ستریت ژۆرناڵ بە راگەیاندنی ئەم هەواڵە بە گێڕانەوە لە ژێدەرەکانی خۆی لە پێتەختە ئەورووپاییەکان نووسی: کاربەدەستانی ئەورووپایی هەروەها نیگەرانی متمانەپێنەکراوی و پێشبینی نەکراو بوونی ترەمپن.

گەڵاڵەی ئاماژەپێکراوی واڵ ستریت ژۆرناڵ لە لایەن "ئیمانۆئێل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە دانوستانەکانی لەگەڵ "دۆناڵد ترەمپ"ی سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی سەرانی گرووپی ٧ لە بیاریتزی فەرەنسا ئاراستە کردووە.

مەکرۆن ئامانجی لەو گەڵاڵەی خۆی کەم کردنەوەی کێشە و ناکۆکیەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا راگەیاندووە.

واڵ ستریت ژۆرناڵ بە ئاماژە بە نەیارەتییەکانی لایەنی تووندڕەوی دژە ئێرانی لەگەڵ گەڵاڵەکەی مەکرۆن راپۆرتی دا: کاربەدەستانی ئەورووپایی لە داکۆکی کردنی ئەو گەڵاڵەیەدا، لە ژێر گوشاری ژمارێک لە راوێژکارانی ترەمپ لە واشینگتۆن و هەروەها هاوپەیمانە ناوچەییەکانی ترەمپن کە نەیاری کەم بوونەوەی کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکان.

واڵ ستریت ژۆرناڵ لەم بارەوە ئاماژە دەکاتە پێوەندیی تەلەفوونی ڕۆژی هەینیی "بنیامین نەتانیاهوو"ی سەرۆک وەزیرانی رژێمی زایۆنی لەگەڵ "ئیمانۆئێل مەکرۆن"ی سەرۆک کۆماری فەرەنسا و نووسیویەتی: نەتانیاهوو لەو پێوەندییە تەلەفوونییەدا داوای لە مەکرۆن کردووە واز لە گەڵاڵەی دانوستان لەگەڵ تاران بێنێ.

هاوکات "هایکۆ ماس"ی وەزیری دەرەوەی  ئەڵمان وتی؛ هەموومان بڕوامان وایە کە گەڵالەکەی مەکرۆن دەبێ وەکوو هێزێکی هاندەر بزانین کە گەلێک گرینگە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران هەرچەشنە دانوستان لەگەڵ ئەمریکای مەرجدار کردووە بە هەڵگیرانی بایکۆتەکان.

سەرپەیڤ