ئه‌یلوول 10, 2019 16:36 Asia/Tehran
  • سەید حەسەن نەسرۆڵڵا:هەر شەڕێک دژی ئێران بەمانای کۆتایی ئسرائیلە

دەبیری گشتی حێزبۆڵڵای لوبنان ئامادەبوونی بەربڵاوی خەڵک لە رێو ڕەسمی تازیەداریی رۆژی عاشورای وڵامێکی مێژوویی زانیوە بە بانگاوازی مێژوویی ئیمام حەسەین (ع) لە کەربەلا و گوتی، هەرشەڕێک دژی ئێران بەمانای کۆتایی ئسرائیلە.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئەلعالەم؛ "سەید حەسەن نەسرۆڵڵا"سکرتێری گشتی حێزبۆڵڵای لوبنان ئەمرۆ سێشەممە لە وتاردانیی لە ڕۆژی عاشورا بە ئاماژە دان بە ڕاوەستانی خۆڕاگری لەتەنیشت خەڵکی فەلەستین و یەمەن، گوتیشی: ئەمەی لە باشووری یەمەن ڕووئەدات نیشانی داوە عەرەبستان و ئیمارات تەنیا تەماح لە سەروەت و سەرچاوەکانی یەمەن دەکەن بەڵام ئەم شەڕە شتێکی  جگەلە شکست و سەرشۆری تاهەتایی و مێژوویی بۆ ئەوان نییە.

سکرتێری گشتی حێزبۆڵڵای لوبنان بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی ئێران و سوریای بە زاڵمانە زانی و گوتی، دەوڵەتی ئەمریکا دوای شکستی شەڕەکانی ئیسرائیل لە فەلەستین و لوبنان و هەروەها شکستەکانیی لە شەڕێک کەلە ڕێ تاقمە تەکفیرییەکان لە لوبنان سوریا و عێراق دەستیپێکردووە ئێستا گوشارەکانی دراوی خستۆتە ڕێ.

 "سەید حەسەن نەسرۆڵڵا"هاوکات لەگەڵ  جەختکردن لە سەر ئەرکەمەند بوونی حێزبوڵڵا بە بریارنامەی ١٧٠١ گوتیشی: ئەمە مافی مسۆگەری  مۆقاومە و لوبنانە لە خۆیان بەرەڤانی بکەن ئەگەر جارێکی تر دەستدرێژی بکرێتە سەر لوبنان، مۆقاومە وڵامێکی باش ولەبار بەوان ئەدات و هیچ هێلێکی سوور بۆ مۆقاومە لەئارادانییە.

سکرتێری گشتی حێزبۆڵڵای لوبنان  ڕوو لە ئییسرائیل گوتی: سوپایەک کە تا دوێنێ دەتانگوت لەشکان نەهاتووە ،ئەمرۆکە بەڕادەیەک سستەک ولاوازە کە ڕووی کردۆتە کارەکانی هالیوودی وەک فیلمەکانی سینەمایی لە ترسی وڵامیی مۆقاومە لە ترۆمبیلە سەربازییەکانیی دا ،داهۆڵ دادەنێت و هەموو سنوورەکان چۆڵ دەکات.