ئه‌یلوول 11, 2019 07:33 Asia/Tehran
  • کوژرانی سێ بەکرێگیراوی سەعودی لە هەڵمەتی قەناسەچیانی یەمەنی

قەناسەچیانی یەمەنی، سێ بەکرێگیراوای سەعودیان لەباشوری عەرەبستان کوشت.

کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند: قەناسەچیانی یەمەنی ئەو سێ بەکرێگیراوە سەعودییەیان رۆژی سێ شەممە لەناوچەی "مەجازە شەرقییە" لە پارێزگای عەسیری عەرەبستان کوشت.

سەرلەشکر"محەممەد ناسر عاتفی" وەزیری بەرەڤانیی یەمەن لەم دواییەدا جەختی کردبوو، دەرگاکانی جەهەننەم لەڕووی دەسدرێژکاران کاراوەیە.

عەرەبستان  بەپاڵپشتی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لە مارسی٢٠١٥وە دەستی کرد بە دەسدرێژیی سەربازی بۆسەر یەمەن وگەمارۆی زەوینی، دەریایی و ئاسمانیی ئەو وڵاتەی داوە.

شەڕخوازیی عەرەبستان لە یەمەن، کوژرانی زیاتر لە شازدە هەزار یەمەنی، برینداربوونی دەیان هەزار کەس و ئاوارەبوونی بەملوێنان یەمەنی لێکەوتووەتەوە.

دەسدرێژکاریی عەرەبستان هەروەها وڵاتی هەژاری یەمەنی بەرەوڕووی کەمبوونی لەڕادەبەدەری خۆراک و دەواو دەرمان کردووەو بووەتە هۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیی جۆراوجۆر.

رژیمی سەعودیا و هاوپەیمانانی تائێستا لەبەر خۆڕاگریی خەڵکی یەمەن نەیانتوانیوە ئامانجەکانی لەو وڵاتەدا بێننە دی (بەدەسەڵات گەیاندنی بەکرێگیراوەکانیان).