ئه‌یلوول 17, 2019 16:17 Asia/Tehran
  • ئامادەیی ڕاگەیاندنی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بۆ ئاشتیی لەگەڵ حەماس

سەرۆک وەزیرانی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتی: هەرکات بزووتنەوەی خۆڕاگری ئیسلامیی فەلەستین(حەماس) ڕایبگەیێنێ ئامادەیە بچێتە غەززە بۆ جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی ئاشتی.

بزووتنەوەی فەتح وحەماس لە ساڵی٢٠٠٧ ـەوە چەندین ڕێککەوتننامەیان بەئامانجی هاتنەدی ئاشتەوایی نیشتمانیی مۆرکردووە، ئەو ڕێککەوتننامانەی لەژێر چاودێریی وڵاتانی عەرەب مۆرکراون و لەبەر هەندێ بەربەست تائێستا نەخراونەتە قۆناخی جێ بەجێ کران.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی سێ شەممەی ئەلمەیادین، "محەممەد ئەشتیە" سەرۆک وەزیرانی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین وتی: ئیدی بابەتێک نییە کە دەزگەی خۆبەڕێوەبەر بە هەرچەشنە پەیوەندییەک لەگەڵ لایەنی ئیسرائیلی ببەستێتەوە، ئەگەر ئیسرائیل بیەوێ لەنێوان شارۆچکەی "مەعالییە ئەدۆمیم" و "تەلاویڤ" جیاوازی دانەنێ، ئێمەش لەنێوان "راموڵڵا" و"یافا" هیچ جیاوازیەک دانانێین.

"بنیامین نەتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی رژیمی زایۆنی ڕایگەیاندووە، بێتوو سەرکەوتووی هەڵبژاردنەکان بێ و کابینەی نوێ پێک بێنێ، شارۆچکە زایۆنی نشینەکانی لێواری رۆژاوا و بەشگەلی گرینگی ئەو ناوچەیە پەیوەستی سەرزەوینە داگیرکراوەکان دەکا.

"مەحموود عەبباس" سەرۆکی دەزگەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستینیش ڕایگەیاند؛ دەزگەی خۆبەڕێوەبەر بڕیاری داوە چیتر پێبەندی ڕێککەوتننامە مۆرکراوەکان لەگەڵ رژیمی زایۆنی نەبێ و کۆمیتەیەک پێک دێنێ بۆ جێ بەجێ کردنی ئەو بڕیارە.

سەرپەیڤ