درێژەی پەلاماری عەرەبستان بۆ سەر یەمەن - بێ متمانەیی ڕیاز بە ڕاگرتنی پەلاماری حوسیەکان
سەرچاوە سەربازیەکانی یەمەن ڕایانگەیاند : سەرەڕای ڕاگرتنی پەلاماری یەمەنیەکان بۆ سەر بنکەی هێزە سەعوودیەکان ، ئەو وڵاتە پەلامار بۆ سەر ناوچە جۆراوجۆرەکانی یەمەنیان ڕانەگرت .
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئەلمەسیرە یەحیا سەریع وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن شەوی یەک شەمە ڕایگەیاند کە فڕۆکەی شەڕکەری عەرەبستان ڕۆژی شەمە 39 جار ناوچە ئاوادانەکانی ئەو وڵاتەیان بوردمان کرد . پەلاماری عەرەبستان بو سەر ناوچە ئاوادانەکانی یەمەن لە حاڵێکدایە کە شەوی شەمە ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەمەن ڕایگەیاند بوو کە پەلاماری مووشەکی بۆ سەر عەرەبستان بە شێوەی مەرجدار ڕادەگرێت و هیوادارە کە ئەو کارە هاوڕێ بێت لە گەڵ وڵامی پوزێتیڤی هاوپەیمانی سەعوودی . لە هەمان حاڵدا مارتین گریفیتس نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن ڕوژی شەمە پێشوازی کرد لە کردەوەی بزوتنەوەی ئەنساڕوڵڵا بۆ ڕاگرتنی پەلاماری مووشەکی بۆ سەر هاوپەیمانی سەعوودی و وتی هیوادارە لایەنی بەرانبەریش هەر ئەو سیاسەتە لەبەر بگرێت . هەواڵی ڕاگرتنی مەرجداری ئەنساڕوڵڵا بۆ پەلامار بۆ سەر دامەزراوە سەعوودیەکان چەن ڕۆژ دوای ئەوە بە دی هات کە دوو پاڵاوتگەی بەقیق و هەجەرە خەریس سەر بە کومپانیای ئارامکو لە ڕوژهەڵاتی ئەو وڵاتە کەوتە بەر پەلاماری دە فڕۆکەی شەڕ کەری یەمەنی .