ئه‌یلوول 28, 2019 18:05 Asia/Tehran
  • بڕیاری ئێعدام بۆ حەوت ناڕازیی حکومەت لە میسر

دادگەیەک لە میسر حەوت ناڕازیی حکومەتی ئەو وڵاتەی بەتاوانی قەتڵ، بەئێعدام مەحکوم کرد.

کەناڵی ئەلحەدەس رۆژی شەممە ڕاپۆری دا: حەوت کەس لە میسر بەتاوانی ئەوەی دەستیان بووە لە کوشتنی ئەفسەرێک و شەش سەربازی سوپای ئەو وڵاتە، بڕیاری ئێعدامیان بۆدەرکرا.

بەپیی ڕاگەیاندنی دەزگە نێودەوڵەتییەکان، حکومەتی عەبدولفەتاح سیسی زیاتر لە پانزە هەزار ناڕازیی حکومەتی بەتۆمەتی جیاجیا زیندانی کردووە.

ژەنەراڵ عەبدولفەتاح سیسی لەساڵی٢٠١٣ بەکودەتای محەممەد مورسی یەکەم سەرۆک کۆماری هەڵبژاردەی میسری لەسەر دەەسەڵات لابردو پاشان بە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن لەساڵی٢٠١٤ دەسەڵاتی لەو وڵاتە گرتەدەست.

سەرپەیڤ