تشرینی یه‌که‌م 03, 2019 17:56 Asia/Tehran
  • نامەی جیاجیای وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین بۆ ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی یەخسیری فەلەستینی بەندکراو لە زیندانی رژیمی ئیسرائیل

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ڕایگەیاند، چەند نامەی جیاجیای ناردووە بۆ نوێنەرانی ڕێکخراوی نەتەوەکان سەبارەت بە شپرزەبوونی بارودۆخی یەخسیرێکی فەلەستینی بەندکراو لە زیندانی رژیمی زایۆنی.

بەپێی ڕاپۆری رۆژی پێنج شەممەی هەواڵدەریی مێهر، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەلەستین ڕایگەیاند؛ لەو نامانە لەمەڕ شپرزەبوونی باری تەندروستیی "سامر عەرابید" و ئەشکەنجە کرانی لەلایەن سەربازانی رژیمی زایۆنی وشداری داوە.

ناوەندی مافی مرۆڤی "ضمیر" رۆژی یەکشەممە ڕایگەیاند، ڕێکخراوی زیندانەکانی رژیمی زایۆنی سامر عەرابیدی بەندکراوی فەلەستینی لەڕەوتی لێپرسینەوەدا بەتوندی ئەشکەنجە کردووە کە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی لێکەوتووەتەوە.

سامر عەرابید تۆمەتبار بەدەست بوونی لە هەڵمەتی بۆمب نانەوەی ئەم دواییە لە ڕۆژاوای ڕاموڵڵایە کە تێیدا زایۆنییەک کوژراوەو دوو کەسیش بریندار بوون.

بەندکراوانی فەلەستینی لە زیندانەکانی رژیمی زایۆنی هەردەم ئەشکەنجەی جەستەیی، رۆحی و یان رەفتاری نامرۆیی دەدرێن.

سەرپەیڤ