تشرینی یه‌که‌م 06, 2019 10:23 Asia/Tehran
  • راگیردرانی تۆکمە و تەواوی دەسدرێژیی ڕژێمی سەعوودی؛ مەرجی یەمەنییەکان بۆ ڕاگرتنی ئاگربڕ

ئەندامی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنسارووڵڵای یەمەن پێی داگرت لە سەر پێویستیی ڕاگیردرانی تۆکمە و تەواوی هەموو دەسدرێژییەکانی ڕژێمی سەعوودی وەکوو مەرجی یەمەنییەکان بۆ ڕاگرتنی ئاگربڕ.

"محەممەد بەخیتی" ئەندامی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنسارووڵڵای یەمەن وتی: هەرگیز ڕازی نابین بە گەڵاڵەیەکی وەک ڕگیردرانی بەرتەسکی پەلامارە ئاسمانییەکانی عەرەبستان بەرامبەر بە ئاگربڕی تۆکمە و تەواو لە لایەن یەمەنییەکانەوە.

بەخیتی بە وشدار لە حاند جم و جۆڵی نوێی ئیمارات لە یەمەن، راشکاوانە رایگەیاند: ئەبووزەبی دەبێ هێزەکانی بە تەواوەتی لە یەمەن بباتەوە دەرەوە.

ئەم کاربەدەستەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ئاماژبەوەی ١٠٠ ئۆتۆمبیلی زرێی و تۆپخانەیی ئیمارات گەیشتوونەتە تەعز، وتیشی: ئیمارات لە دووی چەسپاندنی دزە و دەسەڵاتی خۆی لە تەعزە و ئەم مەسەلە لەگەڵ ڕاگەیاندنی بریارەکەی پێشووی سەبارەت بە چووبنەدەر لە یەمەن ، نایەتەوە.

بەخیتی وتی: هەموو کردەوەکانی ئیمارات بە چاوەدێریی ئەمریکا جێبەجێ دەکرێ و یاسا و ڕێساکانی شەڕ هەرگیز ناگۆڕدرێ.

ئەندامی نووسینگەی سیاسیی بزووتنەوەی ئەنسارووڵلا جەختی کرد؛ بێتوو گەڵاڵەی دەسپێشخەرانەی  ئاشتیی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی یەمەن جێبەجی نەکرێ، پەلامارە ئاسمانی و مووشەکییەکان بۆ قووڵایی خاکی یەمەن  و ئیمارات سەر لە نوێ دەست پێ دەبنەوە.

ئیمارات ئەمدواییە بە ناردنی هێز و گواستنەوەی چەک بۆ یەمەن، خەریکی تەیار کردنی هێزەکانیەتی بۆ دەست پێ کردنی شەڕێکی تازە لە پارێزگای تەعز کە لە باشووری ڕۆژاوای یەمەن هەڵکەوتووە.