تشرینی یه‌که‌م 08, 2019 20:35 Asia/Tehran
  • پێداگریی یەحیا سەریع لەسەر ئامادەیی هێزە چەکدارەکانی یەمەن بۆ وەڵامدانەوەی شێلگیرانە بەهەرچەشنە پەلامارێک

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ئەمڕۆ سێ شەممە لەپرێس کۆنفرانسێکدا وتی : لە دوو مانگی ئاگۆست و سیپتەمبەردا ژماری کوژراوانی دوژمن گەیشتە هەزار کەس و ژماری یەخسیرانیش گەیشتە دوو هەزار کەس.

بەپێی ڕاپۆری ئێران پرێس، "یەحیا سەریع" وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن ڕایگەیاند: مافی ڕەوای ئێمەیە کە بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی یەمەن هەنگاوی پێویست هەڵبگرین بۆ وێنە هێرشی سەربازی بۆقووڵایی خاکی دوژمن چونکە گەمارۆی یەمەن بە ئۆپراسیۆنی دوژمنکارانەی سەربازی دەزانین.

یەحیا سەریع وتی: هێزە چەکدارەکانی یەمەن هەوڵ دەدەن شوێنی ڕاگرتنی یەخسیران بشارنەوە هەتا وەک ڕابردوو نەکەونە بەر پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی.

ناوبراو بەئاماژە بەوەی کە لەوانەیە لەکاردانەوە بە پێشێلکرانی ئاگربڕ لە حودەیدە، شوێنەکانی جێگیربوون و ناوەندە هەستیارەکانی دوژمن لە لێوارە رۆژاواییەکانی یەمەن بکەینەئامانج، پێی داگرت: ‌هێزە چەکدارەکان بەدەسەڵاتەوە وەڵامی شیاو دەدەنەوە بە هەرچەشنە هێرش وپەلامارێک تەنانەت ئەگەر پەلامارێکی ئاسمانی بێ.

یەحیا سەریع وتی: هێزی مووشەکیی ئێمە ٢٣ ئۆپراسیۆنی بەمووشەکی بالستیک ئەنجام دا کە بەهۆیانەوە بڕێک ئامانج لەوان بیست ئامانج لە قووڵی خاکی عەرەبستان مووشەکباران کرا.

وتەبێژی هێزە چەکدارەکانی یەمەن وتی: هێزەکانمان توانیان ٥٠٠ کیلۆمتری چوارگۆش لەناوچەکانی ژێرکۆنترۆڵی هاوپەیمانیی سەعودی رزگار بکەن.

سەرپەیڤ