تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 09:17 Asia/Tehran
  • پەلاماری بەسەدان زایۆنیی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا بەبیانووی بەڕێوەچوونی جێژنەکانی یەهود

بەسەدان شارۆچکە نشینی زایۆنی رۆژی سێ شەممە بەبیانووی جێژنەکانی یەهودی دەستیان کرد بە بێ ڕێزی کردن بە مزگەوتی ئەقسا.

بەپێی ڕاپۆری ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین، هاتنی زیاتر لە٢٠٠شارۆچکە نشینی زایۆنی بەپاڵپشتیی سەربازانی رژیمی زایۆنی بۆسەر مزگەوتی ئەقسا لەکاتێکدایە کە رژیمی ئیسرائیل ڕێگەنادا نوێژخوێنانی فەلەستینی بێنەنێو مزگەوتی ئەقسا.

"ئوری ئارئیل" وەزیری کشت و کاڵی توندڕەوی رژیمی زایۆنی و"یەهودا گلیک"ی ئەندامی توندڕەوی کنێستیش بەشداربوون لە بێ ڕێزی کردن بە مزگەوتی ئەقسا.

بەپێی هەواڵێکی دیکە، یانەی یەخسیری فەلەستینی ڕایگەیاند: شەش کەس لە یەخسیرانی فەلەستینی بەندکراو لە گرتووخانەکانی رژیمی زایۆنی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گرتنە ئیداریەکان درێژەدەدەن بە مانگرتن لەخواردن.

بەپێی ئەو ڕاپۆرە، زۆربەی ئەو گیراوانەی کە مانیان لە خواردن گرتووە، ئیسرائیلین کە بەرلەوەش بەبیانووی جۆراوجۆر گیرابوون. ژماری یەخسیرانی فەلەستینی کە بەشێوەی ئیداری و بێ تاوان گیراون، دەگاتە ٥٠٠ کەس ئەوە لەکاتێکدایە کە ژمارێک لەوان تازەلاوان.