تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 16:19 Asia/Tehran
  • پەلاماری سەربازانی ڕژێمی ئالی سەعوود بۆسەر شاری شیعەنشینی

سەربازانی ڕژێمی سەعودی بە ترۆمۆبیلی زرەیی پەلاماریان کردە سەر شاری شیعە نشینی " ئەلعەوانیە لە ناوچەی " ئەلقەتیف " لە ڕۆژهەڵاتی عەرەبستان .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر ، هەتا ئێستاکە ڕاپۆرتی زۆرتر لە زیانەکانی شیمانەیی پەلاماری ڕۆژی چوارشەممەی سەربازانی سەعودی بۆ سەرشاری ئەلعەوامیە بڵاو نەکراوەتەوە. سەرکوت کردنی خەڵکی ئەلعەوامیە بووەبە سیاسەتی پاوەجیی وهەمیشەیی ڕژێمی سەعودی. شاری ئەلعەوامیە لە ناوچەی ئەلقەتیف بە هۆی شیعە بوونی دانیشتوەکانیەوە، هەمووکات لە لایەن ڕژێمی ئالی سەعودەوە زۆڵم و زۆریان لیی دەکرێ و لە پەلاماری سەربازانی سەعودی بۆسەر ئەم شارە ، هەتائێستاکە دەیان کەس لە دانیشتوانی ئەم ناوچە کوژراون وسەدان کەس لە شارومەندان وچالاکانی مەدەنی وسیاسیش دەسگیر کراون.