تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 18:45 Asia/Tehran
  • دەکارهێنانی هەشتا جۆرە ئەشکەنجە لە زیندانیە زایۆنیەکان دا

ڕێکخراوەکانی مافەوانی فەلەستین ڕایانگەیاند ، سەربازانی ڕژێمی زایۆنی لە هەشتا جۆرە ئەشکەنجە لە دژی یەخسیرانی فەلەستینی لە زیندانەکانیاندا کەڵک وەردەگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ چوارشەممەی ناوەندی زانیاری گەیاندنی فەلەستین ، " میرفت نەحال" هاوئاهەنگ کەری بەشی مافەوانی ناوەندی مافی مرۆڤ ی میزان لە شاری غەززە بە ئاماژەدان بەمەکە هەموو یاسا ڕێسا وپەیمانەکانی نێودەوڵەتی لەسەر پێویستی پشتیوانی لە مافی دەسگیر کراوان پیداگری دەکات ، ڕایگەیاند ڕژێمی زایۆنی بە شێوەی مام ناوەندی ڕۆژانە ٢٠ فەلەستینی دەسگیر دەکات ودوو کەس یان لیی ئازاد دەکات. " عەبدولناسر فراونە" سەرۆکی بەشی موتاڵا ودیکیۆمێنت سازی شاندی کاروباری یەخسیران وئازادە فەلەستینیەکانیش وتی: هەر فەلەستینێکی دەسگیر کراو لانی کەم یەک جار ئەشکەنجە لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی تەجربە کردووە ولە ساڵی ١٩٦٧ هەتا بە ئەمڕۆکە ، ٧٣ یەخسیری فەلەستینی لە ڕەوتی لیپێچێنەوە لە زیندانی زایۆنیەکان شەهید کراون. فراونە وتی: دەسگیر کرانی یەخسیرانی فەلەستینی بووە بە سیاسەتی ئامانجدار لە زیندانی زایۆنیەکان و هەزاران کەس لە فەلەستینبیەکانیش دەسگیر کراون ، تەنانەت ئەوانەی کە ئازاد کراون، لە کارتێکەری وشوێنهاتەکانی ئەشکەنجە لە زیندانەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ڕەنج وکەسەردان.

سەرپەیڤ