تشرینی یه‌که‌م 09, 2019 18:46 Asia/Tehran
  • کۆمکاری عەرەب بنپێکردنی یەکپارچەیی خاکی سووریا لە لایەن تورکیای شەرمەزار کرد

کۆمکاری عەرەب ڕاگەیاندنی پەلاماری سەربازی تورکیا بۆ سەر خاکی سووریای شەرمەزار کرد ووشداری دا ئەم پەلامارە دەبێتە هۆی خراپتربوونی دۆخی ئاسایشتی ومرۆڤی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتی گروپی نێودەوڵەتی هەواڵدەری فارس ، کۆمکاری عەرەب ڕۆژی چوارشەممە هەڵمەتی سەربازی گەڵاڵە ڕێژی کراوی تورکیا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریای شەرمەزار کرد وپیداگری کرد ئەم هەڵمەتە بواری خراپتر کردنی دۆخی ئاسایشتی ومرۆڤی لە سووریا دەرخسینێت. بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی هەواڵی " سکای نێوز" ئەحمەد ئەبو غەیز " سکرتێری گشتیی کۆمکاری عەرەب لە بەرنامە وئامادەییە ڕاگەێندراوەکانی تورکیا بۆ هەڵمەتێکی سەربازی لە قوڵایی سووریا نیگەرانی دەربڕی. کاربەدەستێکی ڕەسمی لە دەبیر خانەی کۆمکاری عەرەب وتوویەتی کە ئەم هەڵمەتە گەڵاڵە ڕێژی کراوە لە لایەن ئانکاراوە پیشاندەری بنپێکردنی ئاشکرای دەسەڵاتدارەتی وسەروەری سووریایە وهەڕەشە دەکات لە یەکپارچەیی خاکی سووریا ودەبێتە هۆی خراپتر بوونی دۆخی ئاسایشتی ومرۆڤی لە سووریا .