تشرینی یه‌که‌م 12, 2019 16:15 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بە ناردنی هێزی نوێی ئەمریکا بۆ عەرەبستان

ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن لەکاردانەوە بە ناردنی هەزاران هێزی نوێی ئەمریکی بۆ عەرەبستان، وتی: ئەو کارەی بە ١٤هەزار سەرباز نەکراوە، بەژماری زۆرتری چەکداریش بەئاکام ناگات.

بەپێی راپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، "محەممەد عەلی حوسی" ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی هەینی لەژمارەی تایبەتی خۆی لە توئیتەردا نووسی؛ حکومەتی ئەمریکا لەبری ناردنی هەزاران هێزی سەربازی بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و پلاندانان بۆ شەڕ و پێکدادان بۆ هاوپەیمانەکانیان و گەلانی ئازادیخواز، گەڵاڵەکانی پێکەوەژیان، ژیانی یەکسان و دیموکراسی پەرەپێدا.

ئەو ئەندامەی بزووتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن ڕایگەیاند؛ ئەمریکییەکان هەردەم ئیدیعا دەکەن لەهەوڵدان مرۆڤایەتی برەوپێ بدەن، بەڵام بەکردەوە هاوپەیمانەکانیان یارمەتی دەدەن هەتا خراپترین قەیرانی مرۆیی لە یەمەن بەدی بێنن.

ئەلحوسی پێی داگرت؛ باشتر وایە حکومەتی ئەمریکا جیهان سەرسام بکا بە گۆڕینی سیاسەتە دوژمنکارانەکانی کە جگە لە کاولکاریی هیچ سودێکی نەبووە، و خەڵکی ئەمریکا دەبێ ئاگادار بن کە حکومەتەکەیان لەشەڕەکانی ڤێتنام، ئێراق و یەمەن هیچ قازانجێکی نەکردووە.

سەرپەیڤ