ئه‌میندارى گشتیى کۆمکارى عه‌ره‌بى: تورکیا ده‌یه‌وێت به‌شێک له خاکى سووریا داببڕێت
ئه‌میندارى گشتىیی کۆمکارى وڵاتانى عه‌ره‌ب، رایگه‌یاند، تورکیا ده‌یه‌وێت به‌شێک له خاکى سووریا داببڕێت و دیمۆگرافیاى سووریا بگۆڕێت.
ئه‌حمه‌د ئه‌بولغێت، ئەمینداری گشتی کۆمکاری عەرەبی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12 تشرینى یه‌که‌م له کۆبوونه‌وه‌ى وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمکارى عەرەبی رایگەیاند، به‌داخه‌وه که کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کى له‌به‌رامبه‌ر داگیرکارییه‌کانى تورکیا نه‌بووه که بۆته ئاواره‌بوونى سه‌دان هه‌زار که‌س له سووریا، تورکیا ده‌یه‌وێت به‌شێک له خاکى سووریا داببڕێت و دیمۆگرافیاى سووریا بگۆڕێت".
لاى خۆشیانه‌وه هه‌ریه‌ک له نوێنه‌رانى میسر و سعوودیه و ئوردن و ئیمارات له کۆمکارى عه‌ره‌بى، سه‌رکۆنه‌ى هێرشه‌که‌ى تورکیایان کرد و داواى راگرتنى هێرشه‌کانى تورکیایان کرد به‌زووترین کات.
هاوکات نوێنه‌رى میسریش لە کۆمکاری عەرەبی، رایگه‌یاند، کاره‌کانى تورکیا له سووریا ده‌بێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى داعش له ناوچه‌که.
کۆمکاری عەرەبی دامەزراوەیەکی هەرێمیە وڵاتانی عەرەبی ناو قاڕەی ئاسیا و ئەفریقا لەخۆدەگرێت، ئەم کۆمکارە کۆبوونەوەی ساڵانە ئەنجامدەدات و بەپێی ئەو بارودۆخانەش کە لە وڵاتە عەرەبیەکاندا دێنەکایەوە کۆبوونەوەی بەپەلە ئەنجامدەدات و بڕیار و راسپاردە بڵاودەکاتەوە و هەڵوێستی خۆی لەسەر رووداوەکان رادەگەیەنێت.