تشرینی یه‌که‌م 17, 2019 15:12 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی میسر بەرامبەر بە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی تورکیا

دەوڵەتی میسر وێڕای نیگەرانی دەربڕین لە ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا پشتگریی خۆی لە بایکۆتەکانی ئەمریکا دژی تورکیا ڕاگەیاند.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی میسر ئەمڕۆ پێنج شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕاشیگەیاند: ھێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا پێشێلکرانی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان و شوێنھاتی مەترسی داری وەک کوژران و بریندار بوونی دەیان ھەزار کەس لە خەڵکی سڤیلی بەدواوە دەبێت.

لەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ھێرشی تورکیا بۆ سەر سووریا کاریگەریی نەرێنیی بۆ سەر ڕەوتی چارەسەر کردنی سیاسیانەی قەیرانی سووریا دەبێت.

بەرلەمە «شامح شوکری» وەزیری کاروباری دەرەوەی میسر پێی داگرتبوو کە ھێرشی تئورکیا بۆ سەر سووریا پێشێلکرانی سەروەریی دیمەشقە و ھەڕەشەیەکیشە لە سەر وڵاتانی عەرەبی.

وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە ئۆپراسیۆنی تورکیا، دوو وەزارەتخانەی تورکیا واتە بەرەڤانی و وزەی ھاوڕێ لەگەڵ سێ وەزیری بەرەڤانی و وزەو نێوخۆی بایکۆت کرد بوو.

شاڵاوی سەربازیی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا نۆھەمی ئۆکتۆبەر بە ھاواھەنگیی پاڵەکیانەی ئەمریکاو بەناوی پاکتاو کردنی سنوورەکان لە بوونی تیرۆریستان ئەنجامی گرت کە ئەمەش بەرەوڕووی دژایەتیی کۆمەڵگای جیھانی بووەتەوە.

سەرپەیڤ