تشرینی یه‌که‌م 18, 2019 18:12 Asia/Tehran
  • درێژەی خۆپێشاندانی نەیارانی دەوڵەتی لوبنان لە بەیروت

خۆپێشاندانی ناڕەزایەتیی لوبنانیەکان بەگردبوونەوە لەبەردەم بنکەی سەرۆک وەزیریی و پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەناوەندی بەیروت درێژەی کێشا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فەرمیی لوبنان، خۆپێشاندەرانی لوبنانی کە بۆ دەربڕینی نارەزایەتی بە ڕەوشی ئابوری و باری گوزەران لە سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممەوە هاتوونەتە سەر شەقامەکان، رۆژی هەینیش بەگردبوونەوە لەنزیک بنکەی سەرۆک وەزیران و پەرلەمان، دروشمیان لەدژ حکومەت دا.

ژمارێک لە خۆپێشاندەرانی ناڕازیش لە "بەیت وەسەت" ماڵی سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی لوبنان گردبوونەوە.

قوتابخانەو بانکەکانی لوبنانیش ئەمرۆ وەک پشوو ڕاگەیێندران.

شارە جیاجیاکانی لوبنان بەتایبەت بەیروت لە سەرلەئێوارەی رۆژی پێنج شەممەوە جارێکی دیکە شایەتی خۆپێشاندانی دژە حکومەتیی جەماوەر بوو بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە کردەوەی لاوازی حکومەتی  سەعد حەریری بە باری گوزەران و ڕەوشی ئابوری و باج و پیتاکی نوێی سەپێندراو.

دوو حەوتە لەوەپێشیش بەیروت و چەند شاری دیکەی لوبنان شایەتی خۆپێشاندانی دژە حکومەتی بوو.