تشرینی دووه‌م 03, 2019 00:09 Asia/Tehran
  • دەوری گرینگی ئەمریکا لە پێکهێنانی داعش یان بانگەشەی خەبات لە دژی ئەو

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کە لەمەڕ هەڵوێست و بڕیارە پێش بینی نەکراوەکانی بەناوبانگە، لە 19ی دێسەمبەری 2018 کتوپڕ ڕایگەیاند کە هێزە ئەمریکییەکان لە سووریا دەباتە دەر.

سەرۆکی ئەمریکا بە ڕاگەیاندنی سەرکەوتن لەبەرامبەر تاقمی تیرۆریستیی داعش، بانگەشەی ئەوەی کرد کە ئیدی هیچ هۆکارێک بۆ مانەوە لە سووریا نابینێت.

قۆناغی دواتر، کۆشکی سپی بە دەر کردنی بڵاونامەیێک باسی کەوتنی دوایین بنکەی داعشی کرد لە سووریادا، بەو حاڵەشەوە بانگەشەکەی ترەمپ سەبارەت بە شکەستی داعش و بڕیاری لەمەڕ چوونەدەری هێزە ئەمریکیەکان لە سووریا بەرەو ڕووی پێشوازیی کۆڕوکۆمەڵە نێوخۆییەکان و هاوپەیمانانی ئەمریکا نەبووەوە.

سێناتۆری کۆماریخواز " لیندسی گراهام" چوونە دەری ئەمریکا لە سووریای بە هەڵە زانی و پێیداگرت ئەم کارە ویستی داعش بۆ گەڕانەوە زیاتر دەکات.

تاقمی تیرۆریستی داعیش

سەرباری بانگەشەی ترەمپ لەمەڕ شکەستی داعش، وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەندامانی گروپی تیرۆریستیی داعش بەردەوام لە سووریا و عێراق سەرقاڵی ئۆپەراسیۆنی تیرۆریستین.

بەپێی مەزەندەی سوپای ئەمریکا، لە قۆناغی ئێستاکەدا نزیک بە 14 هەتا 18 هەزار داعشی لە عێراق و سووریا هەن کە پتر لە 3 هەزار کەسیان هێزی بیانین کە چوونەتە ڕیزی داعشەوە، ئەگەرچی ڕێژەی جیاواز سەبارەت بە ژوماری هێزی بیانی لە نێو  تیرۆریستە داعشیەکاندا هەیە.
تاقمی تیرۆریستی داعیش

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا سەرباری هۆشداریەکان لەمەڕ چالاک بوونەوەی تاقمی تیرۆریستیی داعش، بە بردنەدەری هێزە ئەمریکیەکا ن لەو ناوچانەی باکووری سووریا وا تورکیا پەلاماری داون، بواری بۆ بووژانەوەی داعش لەو وڵاتەدا خۆش کرد.

تاقمی تیرۆریستی داعیش

ئەمریکا ناتوانێ حاشا لە دەوری خۆی لە پێناو سەرهەڵدانی داعش بکات، چوونکە کردەوەی ئەمریکا لە سوریا پیشان دەدات کە واشنتۆن بەتەواوی وەکوو ئامرازێک لە داعش دەڕوانێت، واتە ئەمریکا ئەگەرچی بانگەشەی خەبات لە دژی داعش دەکات، بەڵام بەردەوام ئەو خەباتە بەرتەسک و سنووردار بووە و قەت هەتا لەنێوچوونی تۆکمە و تەواوی داعش بەردەوامی نەکردووە.

سەردانی لینکی خوارەوە بکەن و بەڵگە فیلمێک سەبارەت بە تاقمی تیرۆریستی داعیش ببینن :

https://plink.ir/5oyTm

 

سەرپەیڤ