تشرینی دووه‌م 04, 2019 16:22 Asia/Tehran
  • میشل عەون: پێویستە لەگەڵ خۆپێشاندەران بگەینە تەبایی

سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: یەکەم ئەرکی حکومەتی نوێ، پێوشوێن گرتنی ڕەوتی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵییە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا و بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی ئەلعەهدی لوبنان، میشل عەون، سەرۆک کۆماری لوبنان ئەمڕۆ دووشەممە وتی: دەبێ بۆ لێک گەیشتن و گەیشتن بەتەبایی لەگەڵ خۆپێشاندەران لەسەر پرسە باسکراوەکان دانوستان بکرێ.

میشل عەون پێی داگرت: ئەو چاکسازییانەی پێشنیارم کردوون، چاکسازیی لە ڕەوتی ئیدارەی کاروباری وڵات و پشت بەستن بە شەفافییەت لە کردەوەی دام و دەزگە حکومەتیەکانی لێ دەکەوێتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە میدیا حکومەتییەکان ڕاپۆریان دا، ئەو تێکهەڵچوونانەی لەنێوان سوپای لوبنان و ئەو ناڕازییانەی شاڕێی بحساس-بەیروتیان داخست و خۆپێشاندەران گشت خەڵکی لوبنانیان بانگهێشت بۆ مانگرتنی سەرتاسەری و داخرانی ئیدارە حکومەتی و تایبەتییەکان.

لەو ئاراستەدا، سەرچاوەکانی نزیک لە جەبران باسیل، وەزیری دەرەوەی لوبنان وتیان؛ ناوی سەعد حەریری وەک ناوی بەربژارانی دیکە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ تۆمار کراوە.

سەعد حەریری لەم دواییەدا لەکارکشانەوەی خۆی پاش ناڕەزایەتییە جەماوەریەکان خستەڕوو.

لوبنان لە١٧ی ئۆکتۆبرەوە شایەتی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵکی ئەو وڵاتەیە کە خوازیاری نەمانی گەندەڵی و سزادرانی گەندەڵکارانن.