تشرینی دووه‌م 06, 2019 08:49 Asia/Tehran
  • محەممەد عەلی حوسی: ڕێککەوتنی ریاز، ڕێککەوتنێکی غەیرە یەمەنییە

سەرۆکی کۆمیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن لەکاردانەوە بە ئیمزای ڕێککەوتنی ئاشتیی ڕیاز لەنێوان حکومەتی لەکارکشاوەی یەمەن "عەبد ڕەببە مەنسور هادی" و ئەنجومەنی ئینتقالیی باشوری یەمەن، ئەو ڕێککەوتنەی بە ڕێککەوتنێکی غەیرە یەمەنی زانی.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، محەممەد عەلی حوسی وتی: ڕێککەوتنی ریاز هاوپێوەند نییە بە یەمەنییەکان چونکە دوولایەنی ئەو ڕێککەوتنە لە بەکرێگیراوانی هاوپەیمانیی دەسدرێژکاریی سەعودین.

سەرۆکی کۆمیتەی باڵای شۆڕشی یەمەن وتی: هاوپەیمانیی دەسدرێژکاری سەعودی دەستی کرد بەسەپاندنی ئیمزای ئەو ڕێککەوتنە بەسەر کەسانێکدا کە خاوەنی هیچ ئیرادەیەک نەبوون.

دوێنێ سێ شەممە بە ناوبژیوانیی سەعودیەکان لەڕیاز، ڕێککەوتننامەیەک لەنێوان هێزەکانی وەفادار بە مەنسور هادی سەرۆک کۆماری لەکارکشاوەی یەمەن(سەربە عەرەبستان) و ئەنجومەنی ئینتقالیی باشور(سەربە ئیمارات) لەباشوری یەمەن مۆرکرا.

تێکهەڵچوونی نێوان هێزەکانی ئەنجومەنی ئینتقالیی باشوری یەمەن وهێزەکانی مەنسور هادی سەربە عەرەبستان لە دوو مانگی ڕابردوودا لە پارێزگای عەدەن و ژمارێک پارێزگای باشوری یەمەن دەس پێ کرا.

عەرەبستان بەپاڵپشتیی ئەمریکا، ئیمارات و چەند وڵاتی دیکە لەمارسی٢٠١٥ـەوە هێرشی کردۆتەسەر سەر یەمەن و ئەو وڵاتەی لەزەوی، ئاسمان و دەریاوە گەمارۆ داوە.