تشرینی دووه‌م 07, 2019 17:44 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری لوبنان باسی دەست پێ بوونی لێکۆڵینەوە لەمەڕ گەندەڵی لەم وڵاتەی کرد

«میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان وتی: ١٧ دۆسیەی گەندەڵیی دراڤی لەم وڵاتەدا بۆ لێکۆڵینەوە ڕادەست کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی کەناڵی ئەلجەزیرە، «میشێل عەون» سەرۆک کۆماری لوبنان وتیشی: لە ھێندێک لە بەرپرسانی ئێستاو ڕابزدووی ئەم وڵاتە لە بەر گومانی تێوەگلانیان بە گەندەڵیی دراڤییەوە لێکۆڵینەوە دەکرێت و ھیچکام لەوانەش کە دەستیان لەو کێشەیەدا ھەبووە لە لێکۆڵینەوە دەرباز نابن.

ھەر لەم کاتەدا کەناڵی تەلەفزیۆنیی مەیادین ڕایگەیاند کە «فۆئاد سینیۆرە» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان لە بەردەم «عەلی ئیبراھیم» داواکاری گشتیی ئەو وڵاتە ئامادە دەبێت.

دوێنێ بتاسی ئەوە کرا کە «عەلی ئیبراھیم» داواکاری گشتیی بەشی دراڤیی لوبنان بەنیازە ڕۆژی پێنج شەممە وتەکانی «فۆئاد سینیۆرە» سەرۆک وەزیرانی پێشووتری لوبنان لە بارەی خەرج کردنی ١١ ملیارد دۆلار لە سەردەمی سەرۆکایەتی کردنی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنان لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ ھەتا ٢٠٠٨ ببیسێت.

«فۆئاد سینیۆرە» کە سەرۆک وەزیرانی سەربە ڕەوتی ١٤ی مارسی لوبنان بووە، لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بەم بابەتە بە ڕۆژنامەی سەعودیی شەرقی ئەوسەتی ڕاگەیاندووە کە، لە نووسینگەکەی «عەلی ئیبراھیم»دا بۆ وەڵام دانەوە ئامادە نابێت.

لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٦ ھەتا ٢٠٠٨ یانزە ملیارد دۆلار لە لوبنان دا نوقم کراو «فۆئاد سینیۆرە» لەم ساڵانەدا سەرۆکایەتی کردنی ئەنجومەنی وەزیرانی لوبنانی بە ئەستۆ بووە.

لوبنان لە ١٧ی ئۆکتۆبەرەوە ھەتا ئێستا  خۆپیشاندانی جەماوەری بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە ڕەوشتی باج و قەیرانی ئابووری بەخۆیەوە دەبینێت . بێکاری، دەستکورتیی ئابووری، کەڵەکە بوونی قەرزی دەوڵەت و بە تایبەت بارستایی لەڕادەبەدەری گەندەڵی دەشێ وەک چوار ھۆکاری سەرەکیی ناڕەزامەندییەکانی لوبنان دەستنیشان بکرێت. ئاستی بێکاری لەنێو کەسانی ژێر ٣٥ ساڵی لوبنانی نزیکەی لەسەدا ٣٧ـە. ئەم ڕادەیەی بێکاری تەشەنە سەندنی ھەژاری و دەستکورتیی لە لوبناندا بەدواوە بووە. دەوڵەتی لوبنان بە ٨٦ ملیارد دۆلار قەرز، لەو دەوڵەتە ھەرە قەرزارانەی جیھان دێتە ئەژمار لە چاو بارستایی و ئاستی ئابووریی ئەم وڵاتە. بارستایی ئەم قەرزانە بە قەدەر یەک و نیو ھێندەی تکێڕای بەرھەمھێنانی ناڕەبەقی ساڵانەی لوبنانە.