تشرینی دووه‌م 08, 2019 09:49 Asia/Tehran
  • حیزبوڵڵا خوازیاری خێراکرانی ڕەوتی پێکهێنانی کابینەی نوێی لوبنان بوو

یاریدەری سکرتێری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان خوازیاری خێراکرانی رەوتی پێکهاتنی کابینەی نوێی ئەو وڵاتە بوو و ڕایگەیاند، هەرچی ئەو ڕەوتە درێژتر بکرێتەوە، کارتێکەریی نگەتیڤی لەسەر ژیانی خەڵکی لوبنان زیاتر دەبێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، شێخ نەعیم قاسم دوێشەو(پێنج شەممە) پێی داگرت لەسەر داکۆکیی حیزبوڵڵا لە داواکارییە ئابوریی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆپێشاندەرانی لوبنانی و وشداریی دا بە تاقم و لایەن و کەسانی ئاژاوەگێڕا لەمەڕ بەلاڕێدابردنی داواکارییەکانی خەڵکی لوبنان.

شیخ نەعیم قاسم هەروەها جەختی کرد لەسەر پێویستیی پێکهاتنی کۆمیتەیەکی ناوەندی لەلایەن خۆپێشاندەران، و وتی: بێتوو ئەو کۆمیتەیە پێک بێ، نارازییانی ڕاستەقینە ئاشکرا دەبن.

لوبنان لە ١٧ی ئۆکتۆبرەوە تائێستا شایەتی خۆپێشاندانی جەماوەرییە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی بە دۆخی باجدان و قەیرانی ئابوری.

بێکاری، هەژاریی ئابوری، قەبارەی زۆری قەرزی حکومەت بەتایبەت ڕێژەی بەرچاوی گەندەڵی ، وەک چوار فەکتەری سەرەکیی ناڕەزایەتیەکانی لوبنان ناودەبردرێ. ڕێژەی بێکاری لەنێو کەسانی تەمەن ژێر٣٥ساڵی لوبنانی نزیک بە ٣٧ لەسەتە. ئەو ڕێژە لەبێکاری، گەشەو پەرەی هەژاریی لەلوبنانی بەدواوە بووە.

هاوکات لەگەڵ درێژەی ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە لوبنان، سەعد حەریری سێ شەممەی ڕابردوو لە پۆستی سەرۆک وەزیریی کشایەوە کە میشل عەون سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە قەبووڵی کرد.