برینداربونی ٦٩ فەلەستینی لە ٨٢ھەمین خۆیشاندانی گەڕانەوە
لە ٨٢ ھەمین ھەینی خوپشاندانی مافی گەڕانەوە ؛ لەشکەریانی رژێمی زایۆنی بە فیشەک و گازی فرمێسکھێن ، لانیکەم ٦٩ فەلەستینیان بریندار کرد .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلمەسیرە ، ٨٢ ھەمین ھەینی خوپیشاندانی مافی گەڕانەوە لە کەرتی غەززە بەڕێوەچوو .
بە گوێرەی راگەیاندنی وەزاڕەتی تەندروستیی فەلەستین ، لەشکەریانی رژێمی زایۆنی لە میانی سەرکوتکردنی خۆپیشاندەرانی فەلەستینی جیا لە دەکارھێنانی فیشەکی جەنگیی ، گازی فرمێسکھێن و ژاراویشیان لە دژی فەلەستینیەکان دەکارھێنا .
خۆپیشاندانی مافی گەڕانەوە لە مارسی ٢٠١٨ وە بۆ ناڕەزایەتی بە بڕگەکانی گەڵاڵەی سەودای سەدە لەوان سەندنی مافی گەڕانەوەی ئاوارە فەلەستینیەکان بۆ نیشتمانیان بەڕێوەچوو .
لە دەسپێکی خۆیشاندانەکانەوە تا ئیستا ٣٨٢ فەلەستینی بە فیشەکی لەشکەریانی زایۆنی شەھید بوون و ١٨ هەزار و ٤٦٠ فەلەستینیش بریندار بوونە .