کانونی یه‌که‌م 02, 2019 16:57 Asia/Tehran
  • ئەگەری پێکهاتنی دەوڵەتی نوێی لوبنان لەماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا

نوێنەرانی پەرلەمانی لوبنان ڕایانگەیاند، ئەگەری ئەوە لەئارادایە کە دەوڵەتی نوێی وڵاتەکەیان لەم هەفتەیەدا پێک بهێنرێ.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا، بەپێی ڕاپۆری رۆژنامەی واوەناوچەیی شەرقولئەوسەت، نوێنەرانی بزووتنەوەی ئەمەل و ڕەوتی ئازادی نیشتمانی لە پەرلەمانی لوبنان پێش بینیان کرد، حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا پێک بێت.

ئەو پەرلەمانتارانە بەسەرنجدان بە دەسپێکی وتووێژە پەرلەمانییەکان، ڕۆژانی داهاتوویان بۆ پێکهێنانی حکومەتی لوبنان بە چارەنووس ساز نرخاند.

هەرلەو ئاراستەدا، ئەنوەر خەلیل نوێنەری فراکسیۆنی گەشەپێدان و ئازادکران بەسەرۆکایەتی نەبی بێرری ، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنانیش پێش بینی کرد، حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە لەچەند ڕۆژی داهاتووداو بەگوێرەی ئەوەی وا خەڵک و ناڕازییان خستوویانەتەڕوو، پێک بهێنرێ.

ناوبراو وتی: ئەگەر زانیارییە سنوردارەکانمان راست بێ، لوبنانیەکان لەرۆژانی داهاتوودا هەواڵێک دەبیستن کە دەمێکە چاوەڕوانین و هیوادارین ئەو حکومەتە بەو جۆرەی دڵخوازی گەل و بزووتنەوەی جەماوەریە، پێک بهێنرێ.