کانونی یه‌که‌م 02, 2019 19:15 Asia/Tehran
  • پێکهاتنی کابینەی ئیئتلافیی رژیمی زایۆنی دیسان شکستی هێنا

دانوستان ئیئتلافی شین و سپی بەسەرۆکایەتی "بنی گانتس"و پارتی لیکود بە سەرۆکایەتی "بنیامین نەتانیاهۆ" بۆ پێکهێنانی کابینەی ئیئتلافی لە ئیسرائیل جارێکی دیکە بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێ هات.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی "ئای ٢٤" ی رژیمی زایۆنی، شاندە وتووێژکارەکانی ئیئتلافی شین و سپی و پارتی لیکود دوێشەو(یەکشەممە) سەبارەت بە ڕێگاکانی پێکهێنانی کابینەی نوێ پێکەوە وتووێژیان کرد، بەڵام هەمدیس وتووێژەکانیان بێ ئاکام مایەوە.

ئیئتلافی پارتی شین و سپی لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، هەروا کەلێنێکی بەرفراوان هەیە لەگەڵ پارتی لیکود بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیئتلافی.

دانوستانی نێوان پارتی لیکود و شین و سپی دوای ئەوە ئەنجامی گرت کە "یولی ئێدێلشتاین" سەرۆکی کنێست(پەرلەمان) ڕاسپێردرا بۆ ناوبژیوانیی لەنێوان دوو پارتەکەدا بۆ پێکهێنانی کابینە.

ئێدێلشتاین هەوڵدان بۆ ناوبژیوانی لەنێوان دوولایەنی بە دواهەنگاو زانی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی یەکپارچە لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان و ڕایگەیاند، ئەوە وشدارییەکی ڕاستەقینەیە.

دانیشتووانی سەرزەوینە داگیرکراوەکان ئەمساڵ دووجار بۆ هەڵبژاردنەکانی کنێست چوونەبەردەم سندوقەکانی دەنگدان، بەم حاڵەش ناکۆکی و دووفاقیی لەگۆڕەپانی سیاسی رژیمی زایۆنی بووە بەهۆی دواکەوتنی پێکهێنانی کابینەی ئەو رژیمەو ئەگەری بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی کنێست(پەرلەمان) بۆ سێهەم جاری بەدوای یەکدا.

سەرپەیڤ