کانونی یه‌که‌م 09, 2019 13:27 Asia/Tehran
  • هەشتەمین کونفرانسی دڵی ئاسیا، لە شاری ئەستەمووڵ بەڕێوە دەچێت

هەشتەمین کونفرانسی دڵی ئاسیا، لەژێرناوی "ئاشتی، هاریکاری و خۆش گوزەرانی" ڕۆژی دووشەممە 9ی نۆڤەمبەر بە ئامادە بوونی "محەمەد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ئەستەمووڵی تورکیا دەستی بەکار کرد.

کونفرانسی دڵی ئاسیا کە بە ڕەوتی ئەستەمووڵیش دەناسرێت، شەش ساڵ لەمەو پێش پێک هات. وەدیهێنانی متمانە، هاریکاری و هاولایەنی چالاکیە هاوبەشەکان لە بواری خەباتی دژی تیرۆریزم و ماددەی سڕکەر، پەرەپێدانی بازرگانیی ناوچەیی و سەرمایەنانەوەی وڵاتانی ئەندام لە گرینگترین ئامانجەکانی ئەم کونفرانسەیە. بەسەرەنجدان بەم ئامانجانە، بەڕێوەچونی هەشتەمین کۆبوونەوەی ئەندامانی ئەم کونفرانسە لە ئەستەمووڵی تورکیا، دەبێ زۆر بە گرینگ لە قەڵەم بدرێت.

چواردە وڵات ئەندامی کونفرانسی دڵی ئاسیان. ئەم وڵاتانە هەموویان سنووری هاوبەشیان لەگەڵ ئەفغانستان هەیە یاخود بە شێوەیێک بەرژەوەندیان هەیە لە پرسەکانی هاوپەیوەند بەو وڵاتەدا. ئەم وڵاتانە بریتین لە ئێران، تورکیا، چین، هێندستان، ڕووسیا، پاکستان، کۆماری ئازەربایجان، کازاخستان، قرقیزستان، تاجیکستان، تورکمەنستان، عەرەبستانی سەعوودی و ڤیلایەتە یەکگرتووە عەرەبیەکان و ئەفغانستان. هەر لەم پەیوەندیەدا ئینگلیز، ئەمریکا، ستۆرالیا، کەنەدا، دانیمارک، میسر، فەڕەنسا، فینلاند، ئەڵمانیا، عێراق، ئیتالیا، ژاپۆن، نەرویج، هۆڵەندا، سپانیا و سوێدیش وڵاتانی پاڵپشتی کونفرانسی دڵی ئاسیان، هەروەها چەند ڕێکخراوی ناوچەیی و نیودەوڵەتیش پشتگیری خۆیانیان لەو کونفرانسە ڕاگەیاندووە.

محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو کونفرانسەدا پێداگری کردووە لەسەر ئامادەیی ئێران بۆ یارمەتیدان بە ڕەوتی دامەزرانی ئاشتی و ئاسایش لە ناوچەکەدا.

زەریف لە جڤینەکەی ئەستەمووڵدا بە ئاماژەدان بەوەی کە ئێران پاڵپشتی دەکات لە ڕەوتی ئاشتی ئەفغان – ئەفغان بە ڕێشاندەریی خودی ئەفغانیەکان و بەشداریی هەموو ڕەوت و لایەنە سیاسیەکان و لەوانەش تاڵیبان بە تەوەرەی حکوومەتی ناوەندی گوتی: دەبێ لەهەر ڕێگایێکەوە کە دەلوێ لەپێناو هاسانکاری بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی کونفرانسی 2001 ی بۆن و بەتایبەت لە چوارچێوەی دەستووری کۆماری ئیسلامیی ئەفغانستان وەکوو کۆڵەکەیێکی پتەو بۆ گەیشتن بە هەر چارەسەریێکی سیاسی، کەڵك وەرگرین.

 

سەرپەیڤ