گیرانی 5 کەس لە سەرۆکانی حەماس بە دەستی چەکدارانی زایۆنی
کانونی یهکهم 12, 2019 17:53 Asia/Tehran
رژێمی زایۆنی ژمارێک لە سەرۆکانی بزووتنەوەی حەماسی لە لێواری رۆژاوای رووباری ئەردەن دەست بەسەر کردن .
بە پێی راپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم ، لەشکەریانی زایۆنی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە هێرشی سەر شاری ئەلخەلیل لە لێواری رۆژاوا 5 کەس لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماسیان گرت کە ژمارێک لەوان لە ئەندامانی ئەنجوومەنی یاسادانانی فەلەستین بوون .
بە پێی ئەم راپۆرە ، زۆبەی ئەو کەسانەی کە گیراون لەو کەسانەن کە پێشتر لە بەندیخانەکانی رژێمی زایۆنیدا گیرابوون .
زایۆنیەکان بۆ گەیشتن بە ئامانجە فراوانخوازیەکانی خۆیان هەر رۆژ هەڵدەکوتنە سەر ناوچە جیاجیاکانی فەلەستین و فەلەستینیەکان بە بیانووی پڕوپوچ دەگرن .
ئێستاکە 5700 فەلەستینی لە بەندیخانەکانی و 47 کەسیش ژنن .