کانونی دوھەم 16, 2020 10:12 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی ھەمیسان حودەیدەی بوردومان کردەوە

ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ پێنج شەممە وێڕای پێشێلکردنی دووبارەی ڕێککەوتنی ئاگربڕ ناوچە ئاوەانەکانی پارێزگای حودەیدەی لە ڕۆژئاوای یەمەن بوردومان کرد.

دەست درێژکارانی سەعودی و بەکرێگیراوەکانیان، شەقامی سەنعاو ھەروەھا گەڕەکی خامری لە پارێزگای حودەیدەیان بە چەکی قئورس و نیوە قورس کردە ئامانج.

«یەحیا سەریع» وتەبێژی ھێزە چەکدارەکانی یەمەن لەم دواییەدا ڕایگەیاندووە: ھاوپەیمانیی دەست درێژکاری سەعودی ھەتا ئێستا زیاتر لە سی ھەزارجار ئاگریڕی لە حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن پێشێلکردووە.

ئەو ئاگربڕەی کە ھەردووک شاندی سەنعاو ڕیاز سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ١٨ی دیسامیەری ٢٠١٨ لە بارەی پارێزگای حودەیدە لە سوییددا لە سەر ڕێککەوتن، لە ئێستادا دەستی پێکراوەو کەچی ھاوپەیمانیی سەعودی ھەموو ڕۆژێک پێشێلی دەکات.

چوارەمین خولی دانوستانی ئاشتیی یەمەن لە ڕۆژی پێنج شەممە شەشەمی دیسامبرەوە بە ئامادە بوونی لایەنەکانی یەمەنی ھاوڕێ لەگەڵ مارتین گریفیتس نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان بۆ کاروباری یەمەن لە ستۆکھۆڵمی سویید دەستی پێ کراو ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی دیسامبەر بە ڕێککەوتنی لایەنەکان لە سەر دامەزرانی ئاگربڕ لە حودەیدەی ڕۆژئاوای یەمەن کاری خۆی کۆتایی پێ ھێنا. ھەتاکوو ئێستا چەندین جار لە ئاراستەی کۆتایی ھێنان بە شەڕی یەمەن ھەوڵ دراوەو کەچی ھەرجارێکیش لە ئەنجامی کارشکێنییەکانی عەرەبستان و ھاوپەیمانەکانی توشی چەقبەستوویی ھاتووە.

جێگای ئاماژەیە ئەم بەندەرە دابینکەری سەدی هەشتای خۆراکی جەماوەری یەمەن و شوێنێکی هەستیاروگرینگە بۆ گواستنەوەو وەرگرتنی یارمەتییە نێونەتەوەییەکان.