درێژەی سازکرانی شارۆچکەی زایوینی نشین لە ناوچە داگیرکراوەکانی فەلەستین
وەزیری ئابووری ڕژیمی زایونی باسی کرد لە درێژەی شارۆچکەسازی لە ناوچە داگیرکراوەکانی کەرتی ڕۆژئاوای ڕووباری ئەردەن
بە گوێرەی ڕاپۆڕتی ئیرنا " ئیلی کوهەن "وەزیری ئابووری ڕژیمی زایونی شەوی پێنجشەمە لە سەردانی لە شاروچکەی زایونینشینی " بیت ئیل " وتی ئیسرائیل درێژە ئەداتە سازکردنی پارۆچکە لە سەرانسەری سەرزەوینە داگیرکراوەکان . لە هەمان پێناوەدا "نەفتالی بنێت " وەزیری شەڕی ڕژیمی زایونی لە دامەزراندنی حەوت ناوچەی پارێزراو لە کەرتی ڕۆژئاوایی و گەشەی دوازدە ناوچەی دیکە هەواڵی دا . فەلەستینیەکانی دانیشتووی کەرتی ڕۆژئاوایی ئەو بڕیارەی ڕژیمی زایونیان لە پێناو کەم کردنەوەی دەسەڵاتی سازکردنی خەڵکی فەلەستین و هەروەها بیانوویەک بۆ شارۆچکە سازی لە داهاتوودا دەزانێ . ڕژیمی زایونی لە س اڵی 2019 گەڵاڵەی سازکرانی دە هەزار یەکەی نیشتەجێبوونیان پەسەن کرد . ئەوە لە حاڵێکدایە کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو ڕەزامەندیان دەربڕی لە گەڵ ساز کردنی شەش هەزار و 800 یەکەی نیشتەجێبوون لە سەرزەوینە داگیرکراوەکان . ئامارە دراوەکان لە لایەن بزووتنەوەی زایونی " ئاشتی ئێستا " یش نیشان ئەدات ئێستاکە 132 شارۆچکەی زایونی نشین و 212 بنکەی پارۆچکە نشینی لە کەرتی ڕۆژئاوایی ساز کراوە کە 428 هەزار زایونی لەوێ نیشتە جێین .