کانونی دوھەم 27, 2020 16:28 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین : دانووستانی سەدە

وەزیری دەرەوەی ڕیکخراوی خۆبەڕیوەبەری فەلەستین ڕایگەیاند : گەڵاڵەی ئەمریکی "دانووستانی سەدە" پیلانێکە بەدژی نەتەوەی فەلەستین و مافی بەرەی داهاتووی گەلەکەمان

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین ئەمڕۆ یەکشەم لەمیانەی ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند : گەڵاڵەی ئەمریکی "دانووستانی سەدە"لە بەرژەوەندی ڕژیمی زایوونی و ئەمریکاو بە زیانی سەرجەم گەلی فەلەستین"ە.

وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین وێڕای شەرمەزارکردنی بڕیارەکەی دۆناڵد ترامپ لەمەڕ پەردەلادان لەسەر "دانووستانی قەڕن" ڕایگەیاند : ئەو گەڵاڵە پیلانێکی هاوبەشی ئەمریکی - ئیسڕائیلی یە کە بڕگەکانی لەماوەی ٣ ساڵ دا بەچاودێری جاردکوشنێڕی زاواو ڕاوێژکاری ترامپ و دەیڤید فریدمەن ی باڵوێزی ئەمریکا لە خاکی داگیرکراو داڕێژراوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی فەلەستین دا هەروەها وتراوە ، دەوڵەتی ئەمریکا هیچ فەلەستینیەکی بۆ نادۆرێتەوە کە بیر لە هەڵسو کەوتی ئەرێنی بکاتەوە لەو گەڵاڵە ، بەهەمان شێوەی کە هیچ کاربەدەستێکی فەلەستینیشی بۆ نادۆرێتەوە کە ڕازی بێ بە پیلانی دانووستانی سەدەو قسەیەکیان لێ بکا.

سەرۆکی ئەمریکا وتویەتی بەر لە چاوپێکەوتنەکەی ڕۆژی سێ شەممی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆی سەرۆک وەزیرانی ڕژیمی زایوونی پەردە لادەبا لەسەر پەیکەری "دانووستانی سەدە".

بەپێی ئەم پیلانە ئەمریکی زایونیە قودسی پیرۆز دەدرێتە ڕژیمی زایونی و دەربەدەرو پەرتەوازە فەلەستینیەکانی دیکەی وڵاتانیش مافی گەڕانەوەیان نابێ بۆ ئەوێ و خەلکی فەلەستین هەرتەنیا خاوەنی پاشماوەی خاکی لێوارەکانیڕۆژئاوای ڕووناری ئۆردۆن و کەرتی غەززە دەبن.

سەرپەیڤ