شوبات 14, 2020 10:42 Asia/Tehran
  • سەید حەسەن نەسروڵلا: سەردار سولەیمانی پیاوی ڕۆژانی دژوار بوو

بەڕێوەبەری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان لە وتووێژی تایبەت بە شەهید بوونی سەرداری گەورەی ئیسلام شەهید سپەهبۆد "حاج قاسم سولەیمانی " فەرماندەی هێزی قودسی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕاشکاوانە ڕایگەیاند؛ شەهید حاج قاسمی سولەیمانی پیاوی ڕۆژانی دژوار بوو.

"سەید حەسەن نەسروڵلا" رایگەیاند سەردار سولەیمانی تەنیا فەرماندەرێکی سەربازی نەبوو بەڵکوو بە تەواوەتی شارەزا بوو لە هەموو پرسە ئەمنی و سیاسییەکانیشدا.

بەڕێوەبەری حیزبوڵلای لوبنان ئاماژەی کردە یارمەتییەکانی سەردار سولەیمانی بە گرووپەکانی خۆڕاگری لە ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا و وتیشی سەردار سولەیمانی هەروەها لە بەرەکانی شەڕی دژ بە تیرۆریستان و ئیسراییل پشتیوانی هێزەکانی خۆڕاگری بوو و ئەوانی ڕێنوینی دەکرد.

"سەید حەسەن نەسروڵلا" بە ئاماژە بەوەی کە ڕێبازی حاج قاسم سەرچاوەی لە ڕێبازی ئیمام خومەینی (رە) بناغەداری مەزنی شۆڕشی ئیسلامییەوە وەرگرتووە ،راشکاوانە رایگەیاند گرووپەکانی خۆڕاگری بێ گومان ڕێگا و ڕێبازی ئەو بە هێز و تواناوە دەگرنە بەر.

بەڕێوەبەری حیزبوڵلای لوبنان بە پێداگری لە سەر ئەوەی کە شەهید "حاج قاسم سولەیمانی" و "ئەبوومەهدی موهەندیس" جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی گیانێکی  تازەیان بەخشی بە بەرەی خۆڕاگری، وتی: لە هەموو جێگایەکدا لەوان فەلەستین، لوبنان، سووریا، ئێراق، یەمەن و ئەفغانستان دەتوانین حاج قاسم ببینینەوە.