شوبات 26, 2020 09:14 Asia/Tehran
  • خرانەخوارەوەی خۆفڕێکی تورکیا لەلایەن سووریاوە

سەرچاوە هەواڵدەریە سووریایەکان ڕایانگەیاند کە خۆفڕێکی تورکیا لەلایەن ئەرتەشی سووریا لە باشووری پارێزگەی ئیدلیب"ی ئەو وڵاتە خراوەتە خوارەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فەرمی سووریا "سانا" ئەرتەشی ئەو وڵاتە فرۆکەیەکی جۆری خۆفڕی تورکیای لە دەڤەری دادیخی لای باشووری پارێزگەی ئیدلیب خستۆتە خوارەوە.

ئەرتەشی سووریا لەم دواییانەدا ڕایگەیاندبوو ڕووبەڕووی هەر ئامانجێکی دوژمنکاری ئاسمانی  لە ئاسمانی وڵاتەکەی دا دەبێتەوەو لێکی بڵاو دەکا. فڕۆکە شەڕکەرە سووریایەکان هەروەها هەر ئەمڕۆ فڕگەی تەفتازی ئیدلیبی بۆردمان کرد کە بنکەی چەکدارانی تورکیای لێ جێگیرە.

هەواڵێکی دیکە لە سووریا ئەوەیە کە لەئاکامی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو کە لە نزیک یانەی وەرزشی تشرینی ناوەندی دیمشق ڕووی دا کەسیک کوژراو کوسێکی دیکەش بریندار بوو، سەرلەبەیانی دوێنێ ش تەقینەوەی پاشماوەی مینی چێندراوی ڕەشەکوژەکان لە دەڤەری لیرموونی باکووری شاری حەلەب بووە هۆی کوژرانی دوو کرێکاری شارەوانی.

هەر بەو ئاراستەیەدا ئەرتەشی سووریا لەماوەی ٣٦ کاژێری ڕابردوودا لەدوای شەڕێکی توند لەگەڵ ڕەشەکوژەکان توانی زاڵ ببێتەوە بەسەر شانزدە دەڤەری لای باشووری پارێزگەی ئیدلیب.

هاوکات لەگەڵ زاڵ بوونی ئەرتەشەکەی سووریا بەسەر ناوچەگەلێک لە پارێزگەکانی ئیدلیب و حەلەب و حەسەکە ئەرتەشی تورکیا بەئاراستەی پاڵپشتی لە ڕەشەکوژەکان لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بنکەو بارەگای ئەرتەشی سووریای داوەتە بەر پەلامارو لەگەڵ ئەو هێزانە تووشی تێک هەڵچوون هاتوە.

 

سەرپەیڤ