ئادار 19, 2020 17:25 Asia/Tehran
  • سێ بارهەڵگری جەنگی تورکیا گەیشتنە پارێزگای

گرووپی ناسراو بە روانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند، سێ بارهەڵگری جەنگی تورکیا گەیشتونە پارێزگای "ئیدلەب"ی سووریا.

بەپێی ڕاپۆری کەناڵی ئەلعالەم؛ گرووپی ناسراو بە روانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ، ڕایگەیاند، سێ بارهەڵگری نوێی سەربازیی تورکیا دوێشەو چوارشەممە، بە دەربازبوون لە دەروازەی "کەفەر لوسیەن" لە گردووپەڕی باکوریی ئیدلەب گەیشتە ئەو پارێزگایە.

ئەو سەرچاوە پێی داگرت؛ پاش جێگیرکرانی ئاگربڕی نوێ لەئیدلەب دەیان تانک و نەفەرهەڵگری سەربازی لەگەڵ هەزاران چەکدار گەیشتوونەتە ناوچەی ئیدلەب و رەوتی ناردنی چەکئامێر و کەرەستە سەربازیەکانی تورکیا بۆ ئیدلەب هەروا بەردەوامە.

لەو راپۆرەدا هاتووە: ژماری بارهەڵگرەکان و کەرەستە جەنگیەکانی تورکیا کە لە دووی فێڤریەوە تائێستا نێردراوەتە ناوچەکانی "کەمکرانی گرژیی و ئاڵۆزکاویی" لەسوریا دەگاتە زیاتر لە چوار هەزار و شەش سەت کەس.

سوریا زیاتر لە دوو مانگە کە هەڵمەتی پاکتاوکرانی پارێزگای ئیدلەب لە ترۆریستان دەس پێ بووە بەڵام تورکیا کە نەیاری ئەو کارەیە، بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی ترۆریزم بەشێک لەخاکی سوریای داگیرکردووە.

سەرپەیڤ