ئادار 20, 2020 07:58 Asia/Tehran
  • هاوپەیمانیی سەعوودی ١٢٠ جار ئاگربڕی لە حودەیدە بنپێ کرد

کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن شەوی هەینی ڕایگەیاند؛ دەسدرێژکارانی سەعوودی و بەکرێگیراوانیان لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابروودا ١٢٠ جار ئاگربڕیان لە پارێزگای "حودەیدە" هەڵکەوتوو لە ڕۆژاوای یەمەن بنپێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛  کەناڵی ئەلمەسیرەی یەمەن ڕایگەیاند؛ دەسدرێژکارانی سەعودی و  بەکرێگیراوانیان بە چەکی سووک و قورس ناوچە جۆربەجۆرەکانی حودەیدەیان دایە بەر پەلامار.

بە پێی ڕاگەیاندنی کەناڵی ئەلمەسیرە فڕۆکە سیخوڕییەکانی هاوپەیمانی سەعوودیش لە ئاسمانی ناوچەی جەبەلیە و شاری حودەیدە گەشتیان لێدا.

ئاگربڕی ڕێککەوتن لە سەر کراو لە سوید لە نێوان شاندی بەڕێکراو لە سەنعاوە و شاندەکەی ڕیاز لە سەر لە بەیانی سێشەممە ١٨ی دێسەمبەری ٢٠١٨ لە پارێزگای حودەیدەی یەمەن دەست پێ بووە بەڵام هاوپەیمانی سەعوودی هەموو ڕۆژێ ئەو ئاگربڕە بنپێ دەکات.

بەندەری حودەیدە سەرەکیترین ڕێگای نێردرانی یارمەتیی مرۆڤدۆستانە بۆ یەمەنە.

چوارەمین خولی دانوستانی ئاشتیی یەمەن لە شەشی دێسەمبەری ٢٠١٨ـەوە بە ئامادە بوونی لایەنە یەمەنییەکان بە سەرۆکایەتیی "مارتین گریفیتس" Martin Griffiths نوێنەری تایبەتی بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لە کاروباری یەمەن لە ستۆکهۆڵمی سوید دەست پێ بوو و ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی دێسەمبەری ٢٠١٨ بە ڕێککەوتن سەبارەت بە  ئاگربڕ لە حودەیدە کۆتایی هات.

تا ئێستا چەندین جار هەوڵ دراوە بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕی یەمەن بەڵام هەرجارەو بە تەگەرەنانەوەکانی عەرەبستان و هاوپەیمانەکانی هەموو ئەو هەوڵانە پووچەڵ بوونەتەوە.