ئادار 20, 2020 18:18 Asia/Tehran
  • تووڕەیی ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ڕووسیاو تورکیا لەسەر

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی : ڕێککەوتنی ڕووسیاو تورکیا لەسەر "ئیدلەب"ی سووریا ئەمریکای تووڕە کردووە،

"ماریا زاخارۆوا" وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا رۆژی هەینی لە پرێس کۆنفرانسێکدا ڕایگەیاند، ڕێککەوتنی ڕووسیاو تورکیا لەسەر ئیدلەب، ئەمریکای تووڕە کردووەو ئەو وڵاتە ئامادەیە لەهەر بیانوویەک بۆ لاوازکردنی ڕەوتی چارەسەریی سیاسیی قەیرانی سوریا کەڵک وەربگرێ.

ماریا زاخارۆوا وتی: زیادکرانی ئاستی چاوپێکەوتنی سیاسەتمەدارانی ئەمریکی و ڕێکخراوی مرۆدۆستی ساختەی "کڵاو سپییەکان" کە لەسوریا چالاکە، سەرنجی ئێمەی بەرەولای خۆی ڕاکێشا، زۆرجار ئەو چەشنە چاوپێکەوتنانە دەبنە مایەی هاتنەدی کێشەو گرفتی جیددی لەناوچەدا لەچوارچێوەی کردەی دنەدەرانەدا.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتیشی: جێی سەرسوڕمانە کڵاوسپیەکان کە خۆیان وەک ڕێکخراوێکی مرۆدۆست دەناسێنن، جارێکی دیکە لە ناوەندی دەستکاری کردنی زانیاریەکانی رۆژاوادا دەردەکەون، ئەو ناوەندەی ئامانجەکەی خەوشدارکردنی سیمای راستەقینەی ئیدلەبە.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیاو رەجەب تەییب ئەردۆغان هاوشانی تورکی لە پێنجی مارسدا لە مۆسکۆ لەسەر جێگیرکرانی ئاگربڕ لەناوچەی کەمکردنی گرژیی ئیدلەبی سوریا ڕێککەوتن.