ئادار 23, 2020 19:23 Asia/Tehran
  • کوژرانی چوار لەشکریی تورکیا لە پێکدادانەکانی گردوپەڕی پێتەختی لیبی

ھێزەکانی ژەنراڵ حەفتەر باسی کوژرانی چوار لەشکریی تورکیایان کردووە لە گردوپەڕی ترابلۆسی پێتەختی لیبی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، تاقمی ناسراوبە سوپای نیشتیمانیی لیبی بە سەرکردایەتیی ژەنراڵ خەلیفە حەفتەر شەوی دووشەممە ڕایگەیاند: ئەو لەشکریانەی تورکیا ھاوڕێ لەگەڵ چەکدارێکی دیکە لە پێکدادانی ھێزەکانی ئێمە لەگەڵ ھێزەکانی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی لە دەڤەری باشووری ترابلۆس کوژراون.

تاقمی ناسراوبە سوپای نیشتیمانیی لیبی  ڕاشیگەیاندووە: تەرمی ئەو کوژراوانە لە لای ئێمەیەو ھیچ لارییەکمان لە ڕادەست کردنەوەیان بە بنەماڵەکانیان لە ڕێگای مانگی سوورەوە نییە.

«ئەحمەد مسماری» وتەبێژی ھێزەکانی حەفتەر داوای لە تورکیا کردووە کە بۆ وەرگرتنەوەی ترۆمبیلە زرێدارەکانی ئەو وڵاتەو تەرمی لەشکرییەکانی نێویان ، پەیوەندییان پێوە بکەن.

لیبی لە ئاپریلی ٢٠١٩ەوە گۆڕەپانی توندبوونەوەی ئاڵۆزی و ناسەقامییە.

ھێزەکانی ژێر فەرمانی ژنراڵ «خەلیفە حەفتەر» ناسراو بە سوپای نیشتمانیی لیبی لە چوارەمی ئاپریلی ٢٠١٩ ەوە بە داکۆکیی عەرەبستانی سەعودی  و میسر و میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و بڕێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا، پەلامارێکیان بە مەبەستی داگیرکردنی تەرابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتە دەست پێ کردووە. لە ئێستادا تورکیاش لە دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی داکۆکی دەکات.

 

سەرپەیڤ