ئادار 26, 2020 18:11 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ھەڵکشانی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو زایونییەکاندا

وەزارەتی تەندروستیی ڕژێمی زایونی باسی ھەڵکشانی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای کردووە بۆ نزیکەی ٢٥٠٠ کەس لە ھەرێمی ژێردەستەڵاتی ئەم ڕژێمەدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی هەواڵدەریی فارس ، وەزارەتی تەندروستیی ڕژێمی زایونی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: لە ماوەی شەووڕۆژی ڕابردوو ٤٧٤ کەسی دیکە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون کە زیاترین ژمارەیە لەکاتی تەشەنە سەندنی ئەم ڤایرۆسە لە ئیسرائیل دا.

وەزارەتی تەندروستیی ڕژێمی زایونی ھەروەھا ڕایگەیاندووە: بە زیادکرانی ئەم ٤٧٤ کەسە، ژمارەی تێکڕای توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسرائیل دەگاتە ٢٤٩٥ کەس کە دۆخی ٤١ کەسیان تەواو شپرزەیە.

ژمارەی قوربانیانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئیسرائیلیش ھەتا ئێستا پێنج کەس ڕاگەیەندراوە. تا ئێستا زیاتر لە ٧١ ھەزار کەس لە ئیسرائیل لە بەر ھەگەری توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماڵەکانیاندا کەرەنتینە کراون.

«بنیامین ناتانیاھۆ» سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونیش بە دەربڕینی ئەمەی کە ئەم ڕژێمە دوابەدوای تەشەنە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ەۆی بۆ خراپترین ڕەوشت و سیناریۆکان ئامادە دەکات، وتووشیەتی: ئەگەر ژمارەی توشبووان بە پەتای کۆرۆنا ھەروا ڕوولە ھەڵکشان بێت، کەرەنتینەی سەرتاسەری و قەدەغەی ھاتوچۆ لە ئیسرائیل دا جێبەجێ دەکرێت.

سەرپەیڤ