May 14, 2020 13:40 Asia/Tehran
  • گۆرانکارییەکانی ڕۆژئاوای ئاسیا و هەفتاو دووهەمین ساڵگەری ڕۆژی نەگبەتی

حەفتاودووھەمین ساڵگەڕی ڕۆژی «نەگبەتی» لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە دەوڵەتی ئەمریکا بە پەردەھەڵدانی فەرمیانە لە سەر گەڵاڵەی ڕەگەزپەرستانەی «سەودای سەدە» ڕاشکاوانەترو داشکراتر لە ھەر کاتێکی دیکە شان بە شانی ڕژێمی زایونی وەستاوەو لە قورسایی فەلەستین لە سیاسەتی دەرەوەی ھێندێک لە وڵاتانی عەرەبی کەم بووەتەوە.

مانگی مای ساڵی ١٩٤٨ لەو مانگە ھەرە تاڵانەی مێژووی فەلەستینە.لە بەرواری  ١٤ی مای ١٩٤٨ بە شێوەی فەرمیانە ڕژێمی ساختەی زایونی لەناخی سەرزەوینەکانی فەلەستین دا دامەزرا. ئینجا ١٥ی مای ١٩٤٨ واتە ڕۆژێک دوای دامەزرانی ئیسرائیلیش یەکێک لە بەرفراوانترین تاوانەکانی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینییەکان ئەنجامی گرت. لەم ڕۆژەدا زیاتر لە ٨٠٠ ھەزار کەس لە ملوێنێک و چوارسەدھەزار شارومەندی فەلەستینی بە زۆرەملی لە نیشتیمان و ماڵ و حاڵی خۆیان وەدەر نران. بە واتایەکی دیکە لەم ڕۆژەدا نزیکەی لەسەدا شەستی حەشیمەتی فەلەستین لە نیشتیمان و وڵاتی خۆیان دەرکران.

 

جەماوەری فەلەستین ساڵگەڕی وەدەرنرانی سەدان ھەزار فەلەستینی لە نیشتیمانی خۆیانیان وەک «یوم النکبە» واتە «ڕۆژی نەگبەت» ناودێری کردووە.

ھەڵبەت ئەوە نەبێ کە ڕۆژی نەگبەت لە بارەی فەلەستینەوە بەس بە ١٤ی مای ١٩٤٧ەوە بەرتەسک بێتەوە، نا، بەڵکو چەند ڕۆژێکی دیکەش لە مێژوودا ھەن کە تەواوکەری ڕۆژی نەگبەتن بۆ فەلەستینییەکان و بەگشتی جیھانی ئیسلام.

 

یەکەم ڕۆژ، بیست و یەکی ژانویەی ساڵی ٢٠١٧ یە واتە ڕۆژی چوونی فەرمیانەی دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، گەرچی تەواوی سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا ئەرکمەندن بە بەرەڤانی کردن لە ڕژێمی زایونی، بەڵام بێ گومان دۆناڵد ترەمپ ڕەگەزپەرست ترین سەرۆک کۆماری ئەمریکایە کە بە ئاشکرا جەخت لە پشتگری کردن لە ئیسرائیل و دابین کردنی بەرژەوەندییەکانی دەکاتەوە.

دووھەمین ڕۆژ، شەشەمی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٧یە، ئەو ڕۆژەی کە دۆناڵدترەمپ لە ھەنگاوێکی نایاسایی دا ڕایگەیاند کە قودس بە پێتەختی ئیسرائیل دەزانێت و باڵوێزخانەی ئەمریماش لە تەلەبیبەوە دەگوازێتەوە بۆ قودس.

 

سێھەمین ڕۆژیش ١٤ی مای ٢٠١٨یە، دەوڵەتی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵدترەمپ و بە ئامادە بوونی «ئیوانکا ترامپ»ی کچی سەرۆک کۆمار، لە ڕۆژی ١٤ی مای ٢٠١٨ بە فەرمی باڵوێزخانەی ئەمریکای لە تەلەبیبەوە گواستەوە بۆ قودس کە لە ئەنجام دا ١٤ی مای بە واتا ڕاستەقینەکەی ببێت بە تاڵترین ڕۆژ لە مێژووی گەلی چەوساوەی فەلەستین.

Image 

 

بە سەرنجدانی ئەم ڕووداوانە، دەشێ چاوەڕوانی ئەوە بکرێت کە دڕندەکارییەکانی ڕژێمی زایونی دژی فەلەستینییەکان ھەتا ڕۆژی «نەگبەتی»٢٠٢١ زیاتر پەرە بستێنێت و خولی تازەی بەربەرعەکانێی نێوان خۆڕاگریی فەلەستین و ڕژێمی داگیرکەری قودس سەر ھەڵبدات.

 

سەرپەیڤ