May 20, 2020 11:38 Asia/Tehran
  • کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە بارەی لیبییەوە

ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ئەم ئەنجومەنەدا کە لە بارەی لبییەوە بەڕێوە چوو،جەختیان لەوە کردەوە کە ناردرانی چەک و ھێز بۆ ئەم وڵاتە پێشێلکردنی یاساوڕێسا نێونەتەوەییەکان دێتە ئەژمار.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان لە کۆبوونەوەی ڕۆژی سێ شەممە دا داوایان لە تەواوی لایەنە تێکھەڵچووەکان لە لیبی کرد کە ھەنگاوەکانی دوژمنکارانەیان ڕاگرن و لەسەر ئاگربڕی ھەمیشەیی لەم وڵاتەدا ڕێک کەون.

لە کۆبونەوەکەدا ھەروەھا پێ لە سەر ئەوە داگیرا کە نادرنی چەک و ھێز بۆ لیبی بڕیارنامەکانی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوەی نەتەوەکان پێشێل دەکات.

تێکھەڵچوون لە نێوان ھێزەکانی لایەنگری خەلیفە حەفتەر ناسراو بە سوپای نیشتیمانی و ھێزەکانی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی لە مائوەی ڕۆژانی ئەم دواییە توندتر بووەتەوە.

ھێزەکانی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی ڕۆژی سێ شەممە ڕایانگەیاند کە بەبێ پێکدادان لەگەڵ ھێزەکانی حەفتەر چوونەتە نێو دوو شاری ستراتژیی «تیجی»و«بەدر»لە ناوچەی «جەبەل غەربی» ھەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.

ھێزەکانی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانی ھەروەھا باسی ئەوەشیان کردووە کە لە بڕێک لە ناوچەکانی باشووری تەرابلۆسی پێتەختی ئەم وڵاتە کشاونەتەوە.

ھێزەکانی خەلیفە حەفتەر لە ئاپریلی ٢٠١٩ ھێرشیان کردووەتە سەر تەرابلۆسی پێتەخت کە لە ژێر ڕکێفی دەوڵەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی دایە، بەڵام بەرەوڕووی خۆڕاگریی ھێزەکانی دەوڵەت بوونەتەوە.