May 20, 2020 13:21 Asia/Tehran
  • جەختی حیزبوڵڵا لە سەر ئامادە بوونی بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ دەست درێژکارییەکانی ڕژێمی زایونی

سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان وتی: بۆ بەربەرەکانێ لەگەڵ ھەرچەشنە دەست درێژکارییەکی ڕژێمی زایونی و یان ھەر جۆرەگەمژەییەک کە ئەو ڕژێمە توشی ببێ، بە تەواوی ئامادەین.

«سەیید ھاشم سەفیەددین» سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان، شەوی چوارشەممە لە وتووێژێکدا لەگەڵ کەناڵی مەیادین پێی داگرت: بڕێک لە ڕژێمە عەرەبییەکان ھەوڵ دەدەن کە لە ڕێگای ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ڕژێمی زایونی، ھێندێک ھیواداری بەرامبەرر بە گەڵاڵەو سیاسەتەکانی خۆیان بەدی بێنن.

ئەم ئەندامە باڵایەی حیزبوڵڵا وێڕای پێداگرتن لە سەر بەربەرەکانێی دژی ڕژێمی زایونی و ڕزگار کردنی قودسی پیرۆز، وتی: جیا لە چۆنیەتیی ڕزگار کرانی قودسی پیرۆز، حیزبوڵڵا ئەرکی خۆی بەجێ دێنێ و بۆ ھەرچەشنە بەرنگار بوونەووەیەکی ڕژێمی زایونی ئامادەیە.

«سەیید ھاشم سەفیەددین» ئامانجی سەرەکیی تەوەرەی خۆڕاگری لە ناوچەکەی بۆ ڕزگارکردنی قودس گەڕاندەوەو پێی داگرت: حیزبوڵڵا بە نیازی شەڕھەڵایساندن نییە و بۆ ئەو ئامانجەشی ھەوڵ دەدات، بەڵام لە بارەی ڕێگاو بژاردەکەی لەمەڕ ڕووبەڕووبوونەوەی دوژمنی زایونی دڵنیاو ئاگادارە.

«سەیید ھاشم سەفیەددین» سەرۆکی ئەنجومەنی کارگێڕیی حیزبوڵڵای لوبنان، ئاماژەی کردە پێشینەی شکست ھێنانەکانی دیکەی سوپای ڕژێمی زایونی لە ھەمبەر تەوەرەی خۆڕاگری لەوانە لوبنان و وتیشی:  ئەو سوپایەی کە گوایە شکست ھێنانی بۆ نییە، گەلێک جار توشی شکست بووەو ھەرەسی ھێناوە.

سەرپەیڤ