May 20, 2020 13:38 Asia/Tehran
  • ئەنساروڵڵا: فەلەستین بۆ فرۆش نییە

وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن جەختی کرد، ھۆکاری شەڕی دژی یەمەن، سووریا، عێراق، باسکۆتی ئێران، ھەڵوێستی شەریفانەی ئەم وڵاتانە لە ھەمبەر تەوەرەی ئوممەتی ئیسلامی لەوانە فەلەستینە.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلعالەم، «موحەممەد عەبدۆسسەلام» وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن شەوی چوارشەممە ڕایگەیاند: فەلەستین بۆ حەڕاج و مەزارد و فرۆشتن نییە و ئەوانەی وا لە پشتی ئەم پرسە گرینگە وەستاون ، لە خۆبدووییش دەنوێنن و لەم پێناوەش دا شەھید دەبن.

وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وتیشی: ئیسرائیل ھێشتاش ھەر دژمنی ژمارەیەکی ئوممەتی ئیسلامکییەو ھیچ سەوداو ڕێککەوتنێکیش نابێتە ھۆی ئەوەی کە پرسی فەلەستین بسڕدرێتەوەو یان لەبیر بچێت.

ناوبراو وتیشی: بەشێک لە ھۆکارەکانی شەڕی ھاوپەیمانیی سەعودی_ئەمریکی دژی یەمەنیش ھەر بۆ ھەڵوێستی ئەم وڵاتە لە بارەی پرسەکانی ئوممەتی ئیسلامی دەگەڕێتەوەو بەشداریی ڕژێمی زایونی لە ھێرشەکانی سەر یەمەن و داکۆکیی لۆجیستیکی و ھەواڵگرییانەی لە ھاوپەیمانی دەست درێژکاریی سەعودیش لای ھەمووان ڕوون و ئاشکرایە.

«موحەممەد عەبدۆسسەلام» وتەبێژی بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن وێڕغای پێداگرتن لە سەر ئەمەی کە یەمەن لە شەشەمین ساڵی خۆڕاگریی خۆی دا بەسەر دەبات، وتیشی:یەمەن بووە بە ھێماو سەرمەشقێکی پیرۆزی خۆڕاگری لە بەرامبەر ئەو دەست درێژکارانەی کە تووشی ھەل و مەرجێکی نالەبار ھاتوون.

سەرپەیڤ