May 21, 2020 01:08 Asia/Tehran
  • ھەنییە: بەرخۆدانی چەکدارانە تاکە ڕێگای بەرنگار بوونەوەی پیلانی زایونییەکانە

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس وێڕای ستایش کردنی ئێران لە بەر پشتگری کردنی لە تاقمە خۆڕاگرەکانی فەلەستین،بەرخۆدانی چەکدارانەی بە تاکە ڕێگای بەرنگار بوونەوەی زایونییەکان و پیلانی بە جولەکەکردنی شوێنە ئیسلامییەکان زانی.

«ئیسماعیل ھەنییە» سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی فەلەستین « حەماس»، ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند: قودس زیاتر لە شوێنەکانی دیکەی فەلەستین بەرەوڕووی مەترسی و پیلانی بەجولەکە کردنە.

ناوبراو وێڕای ڕەخنەگرتن لە ھەنگاوەکەی ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی بۆ شاری قودس و ناساندنی ئەم شارە وەک پێتەختی ڕژێمی زایو.نی، داوای یەکگرتن و ھاوپشتیی ئوممەتی ئیسلامیی کرد لە ھەمبەر پیلانەکانی ئەم ڕژێمە.

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس وێڕای پێداگرتن لە سەر بەرخۆدانی سەربازیی بەربڵاو ھەمەلایەنە وەک تاکە ڕێگای بەرنگار بوونەوەی پیلانەکانی ئیسرائیل، ستایشی ھەنگاوەکانی تەوەرەی خۆڕاگری بە تایبەت کۆماری ئیسلامیی ئێرانی کرد لە پشتگری کردنی تاقمە فەلەستینییەکان.

ھەنیە وتیشی: ئیمام خومەینی(رە) ڕێبەری کۆچکردووی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە ناودێرکردنی دوایین ھەینیی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز وەک ڕۆژی جیھانیی قودس، ڕۆحێکی دیکەی بە بەر خۆڕاگریی فەلەستین دا کرد.

سەرپەیڤ