حوزه‌یران 23, 2020 23:49 Asia/Tehran
  • داخوازیی یۆنێسکۆ  لە مەڕ ناردنی دۆسیەی منداڵکوشتنەکانی عەرەبستان بۆ دیوانی نێونەتەوەیی کەتن

لێژنەی نیشتمانیی ڕێکخراوەی فێرکاری،زانستی و ڕۆشنبیریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان«یۆنێسکۆ» لە یەمەن داوای لە سکرتێری گشتیی ڕێکخراوەی نەتەوەکان کرد کە بە بڕیارەکەی خۆی د لە بارەی دەرھێنانی نوی عەرەبستان لە پێڕستی ڕەشی وڵاتانی پێشێلکەری مافی منداڵان دا بچێتەوەو دۆسیەی منداڵکوژیی سەعودییەکان لە یەمەن ڕەوانەی دیوانی نێونەتەوەیی کەتن بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆزی سێ شەممەی بنکەی زانیاری گەیاندنی ئاژانسی چاپەمەنییەکانی یەمەن،لێژنەی نیشتمانیی ڕێکخراوەی فێرکاری،زانستی و ڕۆشنبیریی ڕێکخراوەی نەتەوەکان«یۆنێسکۆ» لە یەمەن  بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای ئیدانەکردنی بڕیاری ڕێکخراوەی نەتەوەکان لەمەڕ  دەرھێنانی ناوی عەرەبستان لە پێڕستی ڕەشی پێشێلکەرانی مافی منداڵان ڕایگەیاند: ئەم بڕیارە شکستێکی گەورە بۆ ڕێکخراوەی نەتەوەکان و بنەماکانی مرۆڤ دۆستانەی دێتە ئەژمار.

لێژنەی یۆنێسکۆی یەمەن ھەروەھا داوای لە دامەزراوە، ئاژانس و ڕێکخراوە نێونەتەوەیی ، ناوچەیی و خۆجێییەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ کرد کە لە تەنیشتی منداڵانی یەمەنی دا بن و لە مافە پێشێلکراوەکانیان بەرەڤانی بکەن و بە ڕوانگە زانستییەکانیانەوە بۆ دەرخستنی دڕندەکارییەکانی ھاوپەیوەند بە کوشت و بڕی منداڵانی ئەم وڵاتە لە لایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانیی سەعودی ھەوڵ بدەن و دۆسیەی ئەو تاوانانە ڕەوانەی دیوانی نێونەتەوەیی کەتن بکەن.

سەرپەیڤ