ته‌مووز 12, 2020 09:57 Asia/Tehran
  • وشداریی رێکخراوی نەتەوەکان لە بارەی قات و قڕیی لە یەمەن

رێکخراوی نەتەوەکان رۆژی شەممە لە بارەی برسیەتی و قات و قڕیی بەمزوانە لە وڵاتی شەڕتێکەوتووی یەمەن وشداریی دا .

 

رێکخراوی نەتەوەکان رایگەیاند بێتوو  یارمەتیی مرۆیی بەمزوانە نەگاتە دەستی خەڵکی یەمەن ، قاتی و برسیەتی ھەڕەشە لە گیانی نزیک بە 20 میلیۆن یەمەنی دەکات . 

رێکخراوی نەتەوەکان لە راپۆرەکەی خۆیدا وێڕای وشداری دان لە حاند برسیەتی زۆر لە یەمەن لە چەند حەوتەی داھاتوودا ، خوازیاری یارمەتی نێودەوڵەتیی و مرۆڤ دۆستانە بۆ ئەم وڵاتە بوو .

بزوتنەوەی ئەنساروڵڵای یەمەن بەر لەوە راگەیاندبوو : ئەگەر ھاوپەیمانیی دەستدرێژکاری سعودی درێژە بدات بە راگرتنی گەمیەکانی ھەڵگری لێکەوتەی نەوتی و خواردەمەنی لە لێوارەکانی حودەیدە ، یەمەن بەمزوانە رووبەڕووی کارەسات دەبێتەوە . 

 

سەرپەیڤ