ئاب 01, 2020 07:56 Asia/Tehran
  • توندبوونی رێوشوێنی ئاسایشیی لەبەردەم ماڵی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی

میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی باسی توندبوونی رێوشوێنی ئاسایشی لە دەوروبەری ماڵی " بنیامین نتانیاهۆ" سەرۆک وەزیرانی ئەم رژێمە دوابەدوای پەرەی ژماری ناڕازیان دەکەن .

 

کەناڵی ئەلمەیادینی لوبنان بە گیڕانەوە لەم میدیانە ئێوارەی هەینی ڕاپۆرتی دا کە پۆلیسی ڕژێمی زایۆنی بۆ کۆنترۆڵ کردنی جمووجوڵ وڕوداوەکان لەکاتی کۆبوونەوەی ناڕازیان لە دەوروبەری ماڵی نتانیاهۆ ، دەستی کردووە بە دانان وکەڵک وەرگرتن لە بالۆنەکان .

فرەتر لە دوو حەوتەیە کە دانیشتوانی  ناوچە داگیر کراوە کانی نەیاری سیاسەتەکانی سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی دەستیان داوەتە  بە بەرپاکردن وبەڕێوە بردنی خۆپێشاندان لە دژی ناوبراو و ئەم ناڕەزایەتیانە کێشراوە بەرەو دەوروبەری ماڵی ناوبراو لە شەقامی بالفور دا.

ناڕازیان بە ڕەخنە گرتن لە کردەوەی لاوازی کابینەی نتانیاهۆ لە کۆنترۆڵ کردنی کۆڕۆنا ودۆسیەکانی گەندەڵی ناوبراو وهاوژینەکەی ، خوازیاری دەس لەکارکێشانی هەرچی خیراتری ناوبراو بوون.

نتانیاهۆ لە درێژایی مانگەکانی ئەم دواییە گیرودەی چواردۆسیەی گەندەڵی ماڵیی بووە، دوسیە گەلێک کە لە میدیاکان دا بە دۆسیەی ١٠٠٠، دۆسیەی ٢٠٠٠ ، دۆسیەی ٣٠٠٠ ودۆسیەی چوارهەزار ناوبانگی دەر کردووە.

سەرپەیڤ