ئاب 07, 2020 03:19 Asia/Tehran
  • ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان سەرلەبەیانیی ڕۆژی ھەینی باسی ھێرشی فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززەیان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان ڕایانگەیاندووە، فڕۆکەشەڕکەرەکانی ڕژێمی زایونی ناوچەگەلێکی ڕۆژھەڵاتی «جیبالیا» لە باکووری کەرتی غەززەیات کردووەتە ئامانج.

سوپای ڕژێمی زایونی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە گوایە ئەم ھێرشە لە وەڵامی ناردرانی باڵوێنی ئاگرین لەم ناوچەیەوە ئەنجامی گرتووە.

ڕژێمی زایونی گەلێک جار کەرتی غەززەی داوەتە بەر ھێرش و ھەرجارێکیش بروبیانو.و.ی پوچەڵ و بێ ناوەڕۆکی  بۆ ھێناوەتەوە. لە ھێرشەکانی ڕژێمی زایونی بۆ سەر کەرتی غەززە ھەتا ئێستا ھەزاران فەلەستینی شەھیدو بریندار بوونە.

سەرپەیڤ